ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان هه‌زاران سه‌رباز و پۆلیس ناویان تۆمار كرابوو و به‌شداریان له ده‌نگداندا كردبوو، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای تۆمار كردبوو.
هه‌ده‌په داوای كردبوو هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كانی قه‌سرك، باسا، فندك، قلا‌بان، سێگركێ، هیلال، سرتكۆی، ئه‌لكێ و گۆروملویا-ی سلۆپی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شرنا‌خ زه‌كی ئیرمه‌ز ڕایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس و سه‌رباز ناویان بۆ هه‌ڵبژاردن تۆماركرابوو و ده‌نگیان دا، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گۆڕدرا. گوتیشی، به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێكاره قانوونییه‌كان دژبه پێشێلكارییه‌كان.
s.m