پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په داواكارییه‌كی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به‌شداری بكات له میتینگه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، دیلۆك، ئیزمیر و مێردین. ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
به‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌میرتاش بتوانێت به‌شداری له‌و میتینگانه بكات و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ده‌په داواكارییه‌كی دیكه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و وه‌زاره‌تی داد كرد.
له داواكارینامه‌كه‌دا هاتووه: «بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بتوانێت به‌شداری بكات له میتینگه‌كانی ئیسته‌نبووڵ، دیلۆك، ئیزمیر و مێردین داواكاری پێشكه‌ش كراوه. ئه‌گه‌ر بڕیاری ئێوه پێچه‌وانه بێت، ئێمه داوا ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی سیسته‌می SEGBIS (په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ به دیمه‌ن له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه) به‌شداری بكات له میتینگه‌كان و نووسراو بۆ شوێنی پێویست بنێردرێت.»
s.m