ده‌سته‌ی چاودێری كردنی مانگرتنه‌كان كه له لایه‌ن ژووری پزیشكانی ئیسته‌نبووڵ (ÎTO)، لقه‌كانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و جڤاكی (SES) له ئیسته‌نبووڵ، لقی ئیسته‌نبووڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌قفی مافه‌كانی مرۆڤی توركیا (TÎHV) پێكهێنراوه، ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان پێكردووه و به‌رده‌وامن، له بینای لقی ئیسته‌نبووڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. له هۆڵی كۆنفڕانسه‌كه پۆسته‌ری «ئێمه لایه‌نگری ژیانین و مافی ژین ده‌پارێزین» هه‌ڵواسرا.
«هیچ شتێك له مافی ژین گرینگتر نییه»
د. موراد ئه‌كمه‌ز به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری پزیشكان ڕایگه‌یاند، جارێكی دیكه مانگرتنه‌كان له خواردن له ڕۆژه‌ڤی ئێمه‌دان. گوتی: «له بابه‌تی مانگرتنه‌كاندا به‌داخه‌وه وه‌ڵاته‌كه‌مان بێ ئه‌زموونترین وه‌ڵاتی دونیایه. هیچ شتێك له ژیانی مرۆڤ گرینگتر نییه. ئێمه جارێكی دیكه به ڕای گشتیی توركیای ڕاده‌گه‌یه‌نین، مانگرتوان داواكارییه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆتستۆیی ده‌رده‌بڕن. ڕۆژانه ژماره‌ی مانگرتوان زیاد ده‌كات. ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته ٣٠٠ كه‌س. ئێمه هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ ده‌رباره‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی ٥٥ ڕۆژه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه. پزیشكان به ڕێكوپێكی پشكنین بۆ مانگرتوان ناكه‌ن. ڤیتامین [ب١] و [ب]یان به‌باشی ناده‌نێ. كێشه‌ی گه‌وره‌ی ژیانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌ون.»
ئه‌كمه‌ز باسی له‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له مافه ته‌ندرووستییه‌كان و مافه‌كانی دیكه‌ی زیندانییان بكه‌ن، ده‌سته‌یه‌كی چاودێرییان دامه‌زراندووه و چاودێری هه‌موو مافه‌كانی زیندانییان ده‌كات له ڕووی حقووقی، ئه‌خلاقی و پزیشكی. ئه‌كمه‌ز باسی له داواكارییه‌كانی زیندانییان كرد و گوتی، پێویسته ده‌موده‌ست داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێن.
«كۆتایی به گۆشه‌گیری بێنن»
له درێژه‌ی كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی لقی ئیسته‌نبووڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ÎHD) گولسه‌ره‌ن یۆله‌ری قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، «ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه ده‌موده‌ست كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كانیش كۆتاییان پێبێت.»
هاوكات هاوسه‌رۆكی لقی ئه‌نادۆڵی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و جڤاكی (SES) ئه‌ردال گوزه‌ل ڕایگه‌یاند، «چاودێری مانگرتنه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه پێویسته كۆتایی به گۆشه‌گیری بهێنرێت.»
s.m