ده‌میرتاش له‌سه‌ر تویته‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماری له ڕێی تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه ئاڕاسته‌ی كراون.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماری له ڕێی تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه ئاڕاسته‌ی كراون.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی توركیا كه له زیندانی ئه‌دیرنه به‌ند كراوه، له رێی هاشتاگی #DemirtaşaSoruyorum (له ده‌میرتاش بپرسن) وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه كه هاوڵاتیان ئاراسته‌یان كردووه.
ده‌میرتاش ده‌رباره‌ی پرسیاری «ئه‌گه‌ر كاندیدێكی دیكه له خوولی دووه‌مدا بمێنێته‌وه، ئێوه چی ده‌كه‌ن؟» وه‌ها وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئێمه سه‌رنج ده‌ده‌ین، بزانین به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ئێمه بۆ وه‌ڵات و داهاتووی كۆمه‌ڵگه ده‌كات. به‌گوێره‌ی ئه‌مه بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.»
چه‌ند پرسیارێك كه ئاراسته‌ی ده‌میرتاش كراون له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانی ده‌میرتاش:
پرسیار: ئێوه بیرتان له‌وه كردۆته‌وه ده‌ست له تێكۆشان به‌رده‌ن؟
ده‌میرتاش: تێكۆشان شتێكی هاوشێوه‌ی جگه‌ره نییه كه مرۆڤ بتوانێت ده‌ستی لێ به‌ردات. تێكۆشان وه‌ك ئاوه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستتان دێ، فه‌رموون ده‌ست له ئاو به‌رده‌ن. سوپاس، سڵاو.
پرسیار: له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه ئێوه له‌نێو هه‌ده‌په ده‌ستتان به سیاسه‌ت كردووه به‌دواوه، زه‌خت، زۆرداری، گرتن و سوكایه‌تیكردن به ئێوه كه‌م نه‌بووه. ئێوه قه‌ت بیرتان له‌وه كرده‌وه كه ده‌ست له سیاسه‌ت به‌رده‌ن و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی خۆتان بژین؟
ده‌میرتاش: زۆر جار بیرم له وازهێنان له سیاست كرده‌وه، به‌ڵام هیچ جارێك بیرم له وازهێنان له تێكۆشان نه‌كرده‌وه. سوپاس، سڵاو.
پرسیار: ئه‌ردۆغان له ئامه‌د گوتی: «ماڵی خودا ئاوا بێت، ئێمه كێشه‌ی كوردمان چاره‌سه‌ر كرد». گرتنی ئێوه و هه‌ڤاڵه‌كانتان چه‌نده ڕێی له به‌رده‌م «چاره‌سه‌ری» كرده‌وه؟
ده‌میرتاش: ئێوه‌ش ده‌زانن، ئه‌ردۆغان هه‌میشه به‌و قسانه‌ی كه له زیندانه‌كان به زمانی كوردی ده‌كرێن، ستایشی خۆی ده‌كات. بۆی هه‌یه كاتێك هه‌موو كوردان بخاته زیندان، كێشه‌ی زمانی دایكییش هه‌ر له خۆیه‌وه چاره‌سه‌ر ببێت. به مه‌نتقی ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه هه‌ڵه‌یه.
پرسیار: ئه‌ردۆغان له هه‌مان وتاریدا ده‌رباره‌ی پارته‌كه‌ی ئێوه گوتی: «بوورجی كاتژمێر»ی له ئامه‌د هه‌ڵوه‌شاندووه. ئێوه بۆچی هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌هاتان كرد؟ خێر بوو كه «بوورجی كاتژمێر»تان هه‌ڵوه‌شاند؟
ده‌میرتاش: گوته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت: «نه‌زانی مرۆڤه‌كان شاد و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات». به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆی هه‌بێت، ئه‌ویش به‌خته‌وه‌ریی خۆی پیشانی هه‌موو كه‌س دا. ویستی خراپ پیشانی بدات، به‌ڵام خۆی له‌نێو خراپه‌دا گه‌وزاندووه.
پرسیار: سیاسه‌تی ئێوه ده‌رباره‌ی كولتوور چۆن ده‌بێت؟ له مانیفێستی ئێوه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ شتێك نییه.
ده‌میرتاش: ئێمه ناهێڵین ده‌وڵه‌ت ڕێگری له كولتوور بكات، ناهێڵین ببێته به‌ربه‌ست بۆی. له‌پێناو ئه‌وه‌ی زمان، هونه‌ر، وێژه، فۆلكلۆر، كولتووری هه‌موو بواره‌كانی ژیان بپارێزرێت، پێشبخرێت و سه‌ربه‌خۆ بێت، ئێمه هانده‌ر ده‌بین و پشتگیری ده‌كه‌ین. ئێمه وشه‌ی «هونه‌رمه‌ندی ده‌وڵه‌ت» ناهێڵین. جیاوازی ناخه‌ینه نێوانیان، وه‌ها ده‌كه‌ین كه هه‌موو كولتووره‌كان به ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بژین. ئێمه كولتوورێك به‌سه‌ر هه‌موویاندا ناسه‌پێنین، له‌پێناو پاراستنی هه‌موو كولتووره‌كان ڕێووشوێن ده‌گرینه‌به‌ر.
پرسیار: له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا، ئه‌گه‌ر نه‌ك تۆ، به‌ڵكو كه‌سێكی دیكه بكه‌وێته خوولی دووه‌م، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن؟
ده‌میرتاش: ئێمه سه‌رنج ده‌ده‌ین، بزانین به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ئێمه بۆ وه‌ڵات و داهاتووی كۆمه‌ڵگه ده‌كات. به‌گوێره‌ی ئه‌مه بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.
پرسیار: به‌ر له ڕیفراندۆم به‌ڵێنیان دا كه سزای له‌سێداره‌دان دابنێن. ئێستاش به‌ڵێنی لێبووردن ده‌ده‌ن. ئایا گاڵته‌مان پێده‌كه‌ن؟
ده‌میرتاش: دیاره له‌سێداره‌دان و لێبووردن پێكه‌وه داده‌نێن. دوای ئه‌وه‌ی زیندانییان له‌سێداره دا، ده‌یبوورن :) سوپاس، سڵاو.
پرسیار: وه‌ك موزیكژه‌نێكی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری دیجله و فورات كه داخراوه ده‌پرسم؛ سیاسه‌تی ئێوه ده‌رباره‌ی كولتوور و هونه‌ر چۆن ده‌بێت؟
ده‌میرتاش: هه‌موو ناوه‌نده‌كولتوورییه‌كان به «دیجله فورات»یشه‌وه ده‌كرێنه‌وه. له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه و له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌هه‌رێمییه‌كانه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئازاد ئێوه به‌ڵێنتان پێدابووم كه نۆته‌ی موزیكم فێر بكه‌ن. ئیدی ئێوه ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن :) سوپاس، سڵاو.
پرسیار: حكوومه‌تی مێركڵ به‌ر له هه‌ڵبژاردن بێده‌نگه. ئایا هۆكاری ئه‌مه چییه؟ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا ڕه‌خنه له ئه‌ردۆغان نه‌گرێت، ده‌نگی ئاكه‌په له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات زیاتر ده‌بێت. ئێوه به‌مه باوه‌ڕ ده‌كه‌ن؟
ده‌میرتاش: مێركڵ بێده‌نگ نییه. من بیستم كه بۆ دوای ٢٤ی حوزه‌یران ئه‌ردۆغانی بانگهێشت كردووه بۆ ئه‌ڵمانیا. به‌ڵام سورپرایزێكی بۆ ده‌كه‌م و من وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ده‌چم.
s.m