به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له لایه‌ن هه‌ده‌په بڵاوكراونه‌ته‌وه، ٦ی حوزه‌یران\١٦ی جۆزه‌ردان ڕۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر ٢٣:٠٠ هاوڵاتیان ده‌توانن پرسیاره‌كانیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر، ئینستاگرام و فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ هاشتاگه‌كانی: #DemirtaşaSoruyorum و #AskDemirtas و #JiDemirtaşDipirsim بنووسن. دواتر سه‌رجه‌م پرسیار و په‌یامه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه و به ده‌میرتاش ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌ده‌په، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی حوزه‌یران\١٨ی جۆزه‌ردان ده‌میرتاش له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر وه‌ڵامی پرسیار و په‌یامه‌كان ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ڵامه‌كان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌فه‌رمییه‌كانی ده‌میرتاش له فه‌یسبووك و ئینستاگرامیش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت، ده‌توانن پرسیاره‌كانی خۆیان به دیمه‌نیش بنێرن. ته‌واوی پرسیاره‌كان به‌شێوه‌ی نووسراو ده‌گه‌یه‌ندرێنه به‌ر ده‌ستی ده‌میرتاش له زیندانی ئه‌دیرنه.
s.m