ده‌میرتاش په‌یامێكی بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتسئه‌پ نارد!
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆككۆماری له زیندانه‌وه په‌یامێكی بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتسئه‌پ نارد.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆككۆماری له زیندانه‌وه په‌یامێكی بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتسئه‌پ نارد.
ده‌میرتاش كه له زیندانه‌وه كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، په‌یامێكی بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتسئه‌پ نارد و گوتی: «من به كتری تویت بڵاوده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام واتسئه‌پ له كتریدا كار ناكات.»
ده‌قی په‌یامی ده‌میرتاش:
«سڵاو هه‌ڤاڵانی هێژام!
ئێوه ده‌زانن كه له به‌ندیخانه‌دا به كتری ده‌توانم تویت بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵام واتسئه‌پ له كتریدا كار ناكات. له‌به‌رئه‌وه په‌یامی خۆم به ده‌ستنووس بۆ ئێوه ده‌نێرم.
داواكارییه‌كی بچووكم له ئێوه هه‌یه؛ به‌ستێنی مێدیا به ڕووی هه‌ده‌په‌دا داخراوه، مێدیای كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌تا ئاستێك كاریگه‌ری هه‌یه. پێویسته به‌پێی ئه‌م واقیعه مامه‌ڵه بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له خه‌باتی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین.
به‌تایبه‌تی خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌گومانن ده‌رباره‌ی ئێمه و پێشوه‌خت بڕیاریان داوه. من هیوادارم كه ئێوه به‌بڕیاره‌وه سیاسه‌ته‌كانی من له بابه‌تی ئاشتی، دیموكراتی و ژیانی هاوبه‌ش ڕابگه‌یه‌نن.
پێویسته به ئارامییه‌وه ئه‌مه به‌باشی ڕوون بكه‌نه‌وه كه؛ له‌پێناو ژیانێكی خۆش و بۆچی ده‌نگ بده‌نه هه‌ده‌په و ده‌میرتاش؟ لایه‌نی كه‌م ٣ كه‌س ڕازی بكه‌ن. له‌م بابه‌ته‌دا من باوه‌ڕم پێتانه، چونكه هه‌ناسه و ده‌نگی من ئێوه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا ده‌كه‌م كه ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ببێته مایه‌ی خێر، سڵاو بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستیتان ده‌نێرم.
تێبینی: ئه‌م په‌یامه لایه‌نی كه‌م بۆ ١٠٠ كه‌س بنێرن، زۆر باش ده‌بێت. ئێوه ده‌زانن كه كتریی من كار ناكات.»
s.m