«ده‌وڵه‌تی توركیا به زیهنیه‌تی پاكتاوكاریی ١٩١٥ ڕه‌فتار ده‌كات»
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامی به زیهنیه‌تی پاكتاوكاریی ١٩١٥ ده‌دات. ڕاشیگه‌یاند: توركیا تا باجی ئه‌وه نه‌دات، ناتوانێت به‌دیموكراتی بێت.
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامی به زیهنیه‌تی پاكتاوكاریی ١٩١٥ ده‌دات. ڕاشیگه‌یاند: توركیا تا باجی ئه‌وه نه‌دات، ناتوانێت به‌دیموكراتی بێت.
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا به‌بۆنه‌ی ٢٤ی نیسان، ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ١٩١٥ی گه‌لان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه نه‌فره‌ت له زیهنیه‌تی قڕكردن\سه‌یفۆ-ی ساڵی ١٩١٥ ده‌كه‌ین، یادی ئه‌و ئاشووری\سوریانی\كلدانی، ئه‌رمه‌نی، جوله‌كه و هه‌موو كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستدا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كۆماری توركیا له‌و كاته‌وه‌ی دامه‌زراوه، زه‌خت و زۆرداری له گه‌لان ده‌كات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌خلاقی نییه، هێشتاش هه‌وڵ ده‌دات نكۆڵی له كۆمه‌ڵكوژیی ١٩١٥ بكات.
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا ڕایگه‌یاند: هه‌تا ده‌وڵه‌تی توركیا باجی كۆمه‌ڵكوژیی ١٩١٥ نه‌دات، ناتوانێت به‌دیموكراتی بێت و كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كوردان و گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر بكات.
پارته‌كه ده‌ستنیشانی كردووه كه هه‌ریه‌كه له ئه‌ڵمانیا، سواره‌ی حه‌میدیه، ته‌شكیلاتی مه‌خسووسه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی به‌شداربوون له‌و كۆمه‌ڵكوژییه و هاوبه‌شن له تاوانه‌كه.
«ئیدی ئالته‌رناتیڤی گه‌لان هه‌یه»
له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیادا هاتووه: ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی ئاكه‌په به زیهنیه‌تی ئیتحاد و ته‌ره‌قی هێرشی كردۆته سه‌ر گه‌لی كورد، گه‌لان، دیموكراتخواز و ڕۆشنبیران. به پاكتاوكاریی سیاسی دڵی ئاوی نه‌خواردۆته‌وه و عه‌فرینی فیدراسیۆنی دیموكراتیی باكووری سووریای داگیركردووه كه به ڕه‌نجی گه‌لان بونیاد نراوه.
«سه‌رمایه‌داریی جیهانی، دواكه‌وتوویی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئیسلامی سیاسی و زیهنیه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی دیموكراتی ٥٧ ڕۆژه‌ی گه‌لان دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا، بێده‌نگ بوون. بێگومان ئه‌م جاره ئالته‌رناتیڤی هێڵی سێیه‌می دیموكراتیی گه‌لان هه‌یه و گه‌ل پێكه‌وه له دژی سه‌رمایه‌داری، مێتینگه‌ری، دواكه‌وتوویی، مه‌زهه‌بگه‌رایی، نه‌ته‌وه‌په‌رستی، نه‌ژادپه‌رستی و فاشیزم ده‌جوڵێنه‌وه. ئه‌م یه‌كگرتنه دیموكراتییه مێژووییه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌لان.»
«پێویسته زه‌خت له ده‌وڵه‌تی توركیا بكرێت»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیادا، داوا له ڕای گشتیی جیهان كراوه كه به‌و مه‌به‌سته‌ی توركیا باجی كۆمه‌ڵكوژی ١٩١٥ بدات و كێشه ناوخۆییه‌كانی به زیهنیه‌تی دیموكراتیانه چاره‌سه‌ر بكات، فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا.
s.m