دوای مانگێک ٧ گەنجی باشووری کوردستان لە زیندانێکی تورکیا ئازادکرا

٧ گەنجی باشووری کوردستان کە مانگێک لەمەوبەر لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرابوون، دوای مانگێک ئازادکران.

ئاری جەلال وتەبێژی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە ٧ گەنجی شاری هەوڵیر، دهۆک و سلێمانیان لە زیندانێکی شاری ئەستەنبوڵی تورکیادا ئازاد کردووە.

ناوبراو ڕاشێگەیاند، ئەو گەنجانە بە هاوکاری کونسوڵخانەی عێراق لە تورکیا ئازادکراون و پاسپۆرتی نوێیان بۆدەرکراوە.

هەروەها تەرمی گەنجێکی شاری بەسرەی عێراقیش کە بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرابوو لە شاری بورسای تورکیاوە بۆ بەسرە گواستراوەتەوە.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی تشرینی یەکەم هەزار و ٤١ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست (ئیجە) دا گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان کەسیش لە لایەن حکومەتی تورک و یونان و وڵاتانی ترەوە دەستگیرکراون.

ف.ق