دوای ١٤ مانگ ته‌رمی گه‌ریلایه‌ك وه‌رگیرایه‌وه
ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه فه‌ردی ئاكداغ كه له ئامانۆس شه‌هیدبووبوو، دوای ١٤ مانگ ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرایه‌وه.
ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه فه‌ردی ئاكداغ كه له ئامانۆس شه‌هیدبووبوو، دوای ١٤ مانگ ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرایه‌وه.
ته‌رمی گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) فه‌ردی ئاكداغ (تۆفان بۆتان) كه له نیسانی ٢٠١٨ له چیای ئامانۆس-ی سنووری ناوچه‌ی دۆرتیۆل-ی پارێزگه‌ی هاتای، له ئه‌نجامی هێرشی كۆپته‌ری هێرشبه‌ری جۆری سیها (SÎHA) شه‌هیدبووبوو و له گۆڕستانی بێكه‌سان (گۆڕستانی بوورووك) نێژرابوو، پاش ١٤ مانگ له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ی وه‌رگیرایه‌وه.
ته‌رمی گه‌ریلا تۆفان به‌ره‌و گونده‌كه‌ی به‌ڕێكرا
دوای پشكنینی دی ئێن ئای (DNA) ته‌رمی ئاكداغ له‌ژێر چاودێریی پۆلیسدا له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه له‌و شوێنه‌ی لێی نێژرابوو ده‌رهێنرا. دواتر خانه‌واده‌ی ئاكداغ ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان به‌ره‌و گوندی بهلهنئۆلووك-ی ناوچه‌ی به‌رواریی سه‌ر به شاری سێرت برد.
s.m