٢٢ساڵ بەسەرکۆمەڵکوژییەکەی هەولێربەدەستی پارتی تێپەڕبوو

٢٢ساڵ بەسەرکۆمەڵکوژییەکەی هەولێربەدەستی پەدەکە تێپەڕێوە، تا ئیستا بکەرانی ئەوتاوانە دادگایی نەکراون و هیچ ولامێک بە خانەوادەکانیان نەدراوەتەوە.

لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ هاوکات لەگەل هێرشی هەمەلایەنەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرگەریلاکانی پەکەکە، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق(پەدەکە) هێرشێ کردە سەرناوەندی تەندرووستی پەکەکە و ڕۆژنامەی وڵات و وڵاتی ڕۆژ و چەندین گەریلای بریندار و ڕۆژنامەوانی کۆمەڵکووژکرد.

٢٢ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی هەولێردا تێپەڕدەبێت کە بەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەفەرمانی ڕاستەوخۆی تورکیا ئەنجامدرا و  دەیان گەریلای بریندار، چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس بەشێوازێکی دڕندانە کۆمەڵکوژکرا و چەندین کەسی تریش بێسەروشوێن کرا. دوای ٢٢سال بەسەر ئەو رووداوەدا تائیستا پەدەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵامی خانەوادەی قوربانییەکانیان نەداوەتەوە.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ پاش نیوەرۆی ١٦-٥-١٩٩٧، چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق پ د ک، لەسەر داواکاریی حکومەتی تورک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەک کە گەریلا بریندارەکانی پەکەکەی تێدا چارەسەردەکران و ٨٠ گەریلا و ئەندامی نەخۆشخانەکەی شەهید کرد.

نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، بە ساڵانێکی ڕەشی مێژووی گەلی کورد دەناسرێت، کە لە ساڵی ١٩٩٧دا - پەکەکە و پارتی لە ئاگربەستدابوون و پارتی ڕاگەیاندبوو، کە هاوکاریی سوپای تورک ناکات دژی گەریلاکان، بەڵام پارتی پاشگەزبوویەوە لە بەڵێنەکەی.

دوای شکاندنی بەڵێنەکەی، چەکدارانی پارتی لەگەڵ هێرش بۆسەر نەخۆشخانەکە، هێرشیان کردە سەر ناوەندی گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، ناوەندی کلتوری میزۆپوتامیای هەولێر، یەکێتی ژنانی ئازادی کوردستان، هەروەها هێرشکرایە سەر ڕۆژنامەکانی وڵات و رۆژنامەی عەرەبی (شمس الوطن) و ناوەندەکانی ئەو ڕۆژنامانەیان تۆپبارانکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا ژمارەیەکی زۆر مرۆڤی بێ چەک بوونە قوربانی و شەهیدبوون، پاش ئەوە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی چالاکوانانیان دەستیپێکرد.

بەگشتی لەئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا ٥٢ گەریلای بریندار و نەخۆشی پەکەکە و هەندێک لە کارمەندان و وڵاتپارێزانی نەخۆشخانەکە شەهیدکران، لەو کەسانەی کە دەستگیریشکران مەزەندە دەکرێت زۆربەیان کوژرابن، بە گشتی نزیکەی ٨٠ کەسی بێ چەک لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە کۆمەڵکوژکران.

لە دوای ئەو کۆمەڵکووژییەی هەولێر، تەرمی گەریلاکان و ئەندامانی نەخۆشخانەکە نەدرایەوە بنەماڵەکانیان و هەروەها تەرمی ژمارەیەک لەو شەهیدانە لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بەخاکسپێردراون، کەسوکاری بێسەروشوێنبووان و کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانیی لە قوربانیانی جەنگ، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا چەندین جار سەردانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کاروباری ئەنفال و شەهیدان، کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانی عێراق-یان کردووە و دەربارەی ئەو کۆمەڵکووژییە و دۆزینەوەی شەهیدەکانیان یاداشتیان پێشکەش کردووە.

بە وتەی کەسوکاری ئەو شەهیدانە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و تەنها بەڵێنی بێ کرداریان پێدراوە، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کات ئامادە نەبووە قسەشی لە سەر بکات.

ک-ش