زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی ساته‌كانی به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر سێ زیندانییه سیاسییه‌كه‌ی كورد ببرێنه به‌ر په‌تی سێداره، ئاشكرا بوو. به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی هرانا كارمه‌ندێكی زیندانه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاشكرای كردووه كه هه‌ر سێ زیندانییه‌كه به‌ر له‌وه‌ی ببرێنه به‌ر په‌تی سێداره لێیان دراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕامین حوسێن په‌ناهی نه‌خۆشی سه‌ختیشی هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاندووه، «كاتێك زانیار مورادی و لوقمان مورادی به كه‌له‌پچه‌كراوی و زنجیركراوی به‌ره‌و شوێنی له‌سێداره‌دان براون، ڕامین حوسێن په‌ناهی-یان بینیوه. به‌ڵام ڕامین له‌سه‌ر هۆش نه‌بووه. كاتێك بینیویانه ڕامین له‌و دۆخه‌دایه، ویستویانه بیپارێزن، به‌ڵام كارمه‌ندانی زیندانه‌كه كه غولامڕه‌زا زیایی، مه‌قسوود زوولافلی و نادر باگه‌ری-یشان له‌نێودا بوو، هێرشیان كردنه سه‌ر.»
ئه‌و كارمه‌نده‌ی زیندان كه زانیارییه‌كانی به ماڵپه‌ڕی هرانا داوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ی هه‌ردوو زیندانییه‌كه دڵنیا نه‌بوون كه زانیار و لوقمان له‌سێداره ده‌درێن یان نا. به‌ڵام ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٠، واته ٦ كاتژمێر دوای دیداریان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یان، له‌سێداره دران.»
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند، «به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج حه‌سه‌ن قوبادی نه‌یتوانی دوایین سه‌ردانیی زیندانییه‌كان بكات و پشتڕاستی كرده‌وه كه له هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان هه‌یه.»
ده‌رباره‌ی شوێنی له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی كورد هێشتا زانیارییه‌كان ڕوون نین. هه‌رچه‌نده دادوه‌ری سه‌ربازی ده‌ڵێت له تاران له‌سێداره دراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی نزیك له خانه‌واده‌ی مورادی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان نووسراوه «له زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر له‌سێداره‌دراون».
سه‌رچاوه‌كه له كۆتایی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه، «له هاوپیشه‌كانم بیستم كه زیندانییه‌كان گوتوویانه ده‌یانه‌وێت خۆیان په‌تی سێداره بخه‌نه ملی خۆیان، ته‌نانه‌ت زانیاری موورای باسی له‌وه كردووه كه حه‌سه‌ن قوبادی به‌ڵێنی ئه‌م مافه‌ی داوه. به‌ڵام كاتێك به‌رپرسان له به‌ڵێنه‌كه‌یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، پێكدادان دروست بووه له‌نێوان زیندانییه‌كان و كارمه‌ندانی زیندانه‌كه.»
s.m