'دڵت بکەوە هاوڕێ عەلی'

"بە بوێری خۆتەوە هاوڕێ عەلی، تۆ چاوەکانی دڵت کردەوە و کەوتیتە جووڵە لەسەرهەموو ڕووبارەکان. تۆ هیچکات درگای دڵی خۆت دانەخست، لەبەرانبەرعەشقی کوردستانی ڕەنگین. شۆڕبویتەوە ناو بێدەنگی چیاکان و لەگەڵ ئەستێرەکانی ئاسمانی خاکی پیرۆز و چالاکییەکان بویتە یەک".

گەریلا عەلی عەفرین، یان ئەحمەد یوسف، لە ساڵی ١٩٧٨ لە ناوچەی ڕاجۆی سەربە شاری عەفرین لەدایک بووە. عەفرین کە هەموو نەتەوەیەک لەناو خۆیدا دەحەوێنێتەوە. عەلی لەناو ئەو کۆمەڵگایە گەورە دەبێت. دواتر بەهۆی دۆخی ئابووری بنەماڵەکە ڕوو دەکاتە حەلەب. لەوێ بەهۆی سیستمی سوریا دەکەوێتە گەڕان. ئەنجامی گەڕانەکەی بە بزووتنەوەی پەکەکە دەبێتە ئەنجام و دەڵێت: "وەڵامی گەڕانەکەی من لەناو ژیانی پەکەکە دایە و ساڵی ١٩٩٥ ڕوو دەکاتە ناو ڕیزەکانی گەریلا.

یەکێک لە هاوڕێی خەباتی عەلی ئەوە دەڵێت: "تۆ مەترسە هاوڕێ عەلی، چونکە ئەو داواکاریی و خەونانەی تۆ هەتبوون، هەزاران کچ و کوڕ لە هەڵپەڕکێکەدان و هەموو ڕۆژێک هەڵپەڕکێکە گەشاوەتر دەبێت. هێمن بە، مەترسە و ئەرخەیان بە، گوێ لە تین و حەزی قووڵی هاوڕێکانت بگرە. چونکە ئەوان نەیانهێشت چەکەکەت بێ خاوەن بمێنێتەوە.

هاوڕێ عەلی، دڵت بکەو و با بکەوێتە جوڵە لە سلێمانییەوە بەرەو ئامەد، لەگەڵ دجلە ببێتە یەک. هەرگیز لەبیرت ناکەین، ترپەی دڵت هەمیشە ڕاستی دەڵێت. باوەڕی بەخۆی هەیە، هەموو چاوەکانی دڵت بکەوە با هەموو ئاخ و داخەکانت لێیەوە بفڕن. چونکە هاوڕێکانت لەسەر چیاکانی دێرسم لەبەر ئاوی پیرۆز لە ڕووباری مونزور دود ودوکەڵی دڵی تۆ، گەرد و ژەنگی دڵی تۆ، خەم و ئازاری دڵی تۆ تێدەگەن و هێزی لێوە دەگرن. لەو دۆڵ، باسک، تەلان و زنارانەدا بە ڕێگەی تۆدا دەڕۆن. لەبیر مەکە، دڵی تۆ ڕوناکی ڕێچکەی ئێمەیە، ئەوەی بۆ ئێمە دەمێنیتەوە تەنیا ئەوەیە کە تۆ بزانی چاوەکانی ئەو دڵەت بکەیتەوە و شۆڕ بیتەوە بۆ قوڵایی چاڵ و کەلەبەرەکانی دڵمان. بیکەوە چاوەکانی دڵت بۆ ئەوەی لەناو عەشقی کوردستان مەلەوانی بکەی. چونکە، عەشقی تۆ و خەونەکانت بۆ ئێمە بڕیارن و جێبەجێ دەکرێن، هەزارانمان گیانمان بەخت دەکەین لە ئاسۆکانەوە دێینە لای تۆ".

هاوڕێیەکەی لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت: "هاوڕێ عەلی پێشتر ناوی خۆی کردبووە سەلام، بەڵام دوای شەهیدبوونی هاوڕێکەی بەناوی عەلی کە لە چوونی بۆ چیا ئازادەکان، چیاکانی دێرسم شەهید بوو، ناوی خۆی گۆڕی بۆ عەلی و چەکەکەی ئەوی هەڵگرت. لە دڵی کوردستانەوە بۆ ئەوەی بۆ گەلی کورد لە مێژوودا لەو شوێنەی کە مافی خۆیەتی تێبکۆشێت، لە سلێمانی ڕەنگینەوە ڕووی کردە چیاکانی  ئازادی و بووە پەیڕەوی ڤیان سۆرانەکان. بۆ ئازادی چوار پارچەی کوردستانی بریندا کە لەژێر پێی خنس و دڕندەکاندا دەیناڵاند، بۆ یەکێتی چوارپارچەکانی کوردستان تۆ خۆت کردە پردی ئازادی. بۆ تۆ ئازادیی پارچەیەکی کوردستان ئازادی نەبوو. ئازادی بە تەواوی بوو لە دڵی تۆ ئاگری نەورۆزی ئامەد هەردەم گەش بوو.

خەونەکانت ئەوە بوو کە تۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامەدی پایتەختی دڵان ببینی. هەرگیز خەم مەخۆ، ئێمە لە پایتەختی دڵی تۆ، ئاڵای کۆنفیدرالیزم هەڵدەکەین. دوای بەدیلگیرانی ڕۆژی پیرۆز تۆ ڕووت کردە چیاکانی ئازادی. لە بەرانبەر خیانەتدا لە ئاستی بەرزدا هەڵوێستت نواند و خوێندکارێک بووی لە هێڵی کەمال پیرەکان.هەمیشە ژیانی قارەمانەکانی کوردستانیشت بۆ خۆت دەکردە سەرمەشق و لەو هێلەی ژیانی خۆتدا تۆ هیچ کات باجت نەدا.

هاوڕێ عەلی خوێندەوار بوو، هەرچی بزانیبوایە فێری هاوڕێیەکانیشی دەکرد، چونکە دەیوت: 'زانا بوون بە فێرکردنی ئەوانی دیکە دەبێتە زانابوون' هەمیشە دەیەویست کە بە قووڵی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێبگات. کاتێک تازە بەشدار ببوو. ماوەیەکی زۆر لە قەندیل مایەوە. نەیاری کورد و کەسانی خۆفرۆش هێندە باسی بەهاکانی پارتیان کرد، بەڵام ئەو هیچ کات هەڵنەچوو و لەبەرانبەر خیانەت بە هەڵوێستە شۆڕشگێڕییەکەی، بووە قەڵغانێک بۆ فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ. بەو باوەڕ و پەیوەستبوونەوە؛ لە هەڤاڵییەتیدا، لە هەوڵ و هەموو کارێکدا پێشەنگ بوو و لە دواوە نەمایەوە. هاوڕی عەلی هەمیشە داوای چوونی بۆ باکووری کوردستان دەکرد و دەیەویست ڕۆژێک زووتر لەگەڵ هاوڕێکانیدا شانبەشان لە بەرانبەر دوژمن شەڕ بکات و قەرزی خۆی بەرانبەر شەهیدان بداتەوە. بەو هەستانەوە چووە دێرسم. دەیگوت: "ئیتر ئەگەر بشمرم خەمم نییە، چونکە لە بەرانبەر ئەو خاکە پیرۆزە هەنگاوێکیش بێت، ئەرکی خۆمم جێبەجێ کرد، ئەوە بۆ من بەسە".

هاوڕێکەی عەلی لە کۆتاییدا لەبارەی هاوڕێکەیەوە ئەوەی وت: "لە هەموو کارێکدا خۆی پێشنیار دەکرد و هەموو ساتێک عەشقی خۆی بۆ چیا ئازادەکان دەردەبڕی. لەبەرانبەر ئەو چارەنووسەدا، ڕق و کینەکانی خۆی لە گولەکان بار دەکرد و بەڕووی دوژمندا دەیتەقاند. لە چەندین کەمینی دوژمنی گەلی کورد بە قارەمانییەتی بەرخۆدانی دەکرد، هیچکات لەبەرانبەر دوژمنی هار چاوی نەتروکاند... ئیتر هاوین ماڵئاوایی لە پایز کردبوو و لە چیاکانی دێرسم دار و بەرد بەرگیان داکەندبوو. کاتی ئامادەکارییەکانی زستان هاتبوو. دوژمنی ناپاک لە ١٩ی تشرینی یەکەم/ ٢٧ی ڕەزبەر کەمینێکی دانابوو. کاتی کۆچکردن هاتبوو و هاوڕێ عەلی بە دڵە کراوەکەی بووە پردێک لەنێوان ئامەد، مهاباد، هەولێر و عامودا. تۆ سەرمات دەبوو، من دەکۆکیم. تۆ سیس دەبووی، من پەڕپەڕ دەوەریم لەو پایزەدا. دڵی تۆ ژانی دەکرد، من دەگریام. برژانگەکانمان شەڵاڵ بوون بەهۆی کۆچەکەی تۆ، ئێمە هێشتاش دەناڵین. هەڵوێست و ئارەزووی تۆ ڕێ نیشاندەرمانە، تێکۆشانمان بۆ هێنانەدی خەون و داواکارییەکانی تۆ بەردەوام دەبێت.. ماڵئاوا هاوڕی عەلی" .

ک-ش