دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی لە هەفتەی ٣٠١٢ دا لە لقی ئیهادەی ئەنقەرە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی عەلی کوشدا کە لە زیندانی ژمارە ٣ی تارسوسدایە.
لەسەر ناوی دەستپێشخەریەکە نورای چەڤیرمەن لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی ئیهادە قسەی کرد و باسی دۆخی کوش و نەخۆشەکانی تری کرد. چەڤیرمەن ڕاشیگەیاند کە کوش ١٢ی کانونی ٢٠١٨ دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانکرا و وتی،"کوش ساڵی ٢٠١٥ تووشی نەخۆشی گەدە بووە. لە نەخۆشخانەی مێرسین ٢ جار نەشتەرگەری بۆکرا. دوای ئەوە گەدەی هەستیار بووە. ٢٠١٦ سینگی تووشی گیران بوو و نەیدەتوانی هەناسە هەڵبمژێت. بۆیەش ڕەوانەی زانکۆی مێرسین کرا. لە کاتی نەشتەرگەریدا ٢ جار دڵی ڕاوەستا. عەلی کوش جارێکیتر نەشتەرگەری بۆکرا و ٨ کاتژمێر لەژێر نەشتەرگەریدا مایەوە. بۆیەش پێویستە ئازاد بکرێت. لەم سەردەمەی کۆرۆنادا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە بووەتەوە. پێویستە لە دەرەوە دەرمان بکرێت و دادگاییکردنەکەی دوابخرێت.
ف.ق