دۆزی نسێبین: دەوڵەت بەرپرسی ڕووخاندنی نسێبینە

لەدۆزی نسێبین کە لە یەکتری جیا کراوەتەوە، لە دانیشتی دادگاییکردنی پێنج کەسی دیکەش بەڕێوەچوو. هونەرمەند ئەرکان بەنلی ڕایگەیاند، دەوڵەت و پۆلیس، سەربازەکانی خۆیان بۆ مردن ڕەوانە کردوە وتی:"ئێمە بە بەرپرسی کوشتنی ٧٦ پۆلیس و سەرباز لەقەڵەم دراوین.

 دانیشتنی دۆزی ١٧ منداڵ و ٧٠ کەس لە کاتی قەدەغەبوونی هاتوچوۆ لە نسێبین، لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦/ ٦ی جۆزەردان دەستبەسەر کرابوون و دواتر بریاری زینانیکردنیان درابوو و دۆسیەکەیان لە یەکتری جیاکرابووەوە، بەردەوامە. دوای جیاکردنەوەی دۆسییەکان دوێنێش دانیشتنی ٥ کەس بەڕێوەچوو. ئەو دانیشتنانە لە چوارەمین دادگای سزای قورسی مێردین بەڕێوەچوون، بە دەستەیەکی کاتی بەردەوام بوو. بەهۆی ئەو قەیرانەی پێرێ لە کاتی بەرگریکردن لەو جەندرمانەی دەستێوەردانی گیراوەکانیان کردبوو، دەرچووبوو، ئەمڕۆ ژمارەی ئەو گرتووانەی هێناویانن بۆ دانیشتنەکە، کەم کرایەوە.

 سەرەتای دانیشتنەکە، لێپرسینەوە لە سەڤدا دەلی کرا کە لە دۆسییەکەدا وەکو "دانپێدانەر" لەقەڵەم دراوە. لە دانیشتنەکەدا دەستەی دادگا بۆ دەلی بڕیاری بەردەوامکردنی گرتنەکەی دا و هەڵیپەسارد بۆ کاتێکی دیکە.

 دوای دەلی، سۆلیستی تیپی مۆسیقای سێ برا ئەرکان بەنلی لە دانیشتنەکە ئامادە بوو. لە دانیشتنەکەی بەنلی دا پارێزەرانیش ئامادەی بوون، بە خوێندنەوەی ئەو یاداشتانەی کە هاتبوون، دەستیپێکرد. دواتر بەرگان ئاجوون-ی پارێزەری بەنلی، دەستی بە پبەرگریکردن بە بریگرتەکەی کرد و ڕایگەیاند، بریگرتەکەی وەکو گرتووەکانی دیکە لەژێر ئەشکەنجە ئیعترافیان پێکراوە و وتی: "ئێمە داوامان کردووە ئەنجامی لێپێچینەوە لە ئەشکەنجە بۆ دادگا بنێردرێت. داوامان کردووە وێنەکانی بریگرتەکەمان پێش ئەشکەنجە و دوای ئەشکەنجە بۆ دادگا بنێردرێن. خوێندنەوەی دادگاشمان قبوڵ نەکردووە. پێویستە جارێکی دیکە دۆسییەکان یەکبخرێن و داوای بەردانی بریگرتەکەمان دەکەین".

 'دەوڵەت شاری ڕووخاند'

 دوای پارێزەرەکەی، بەنلی-ش قسەی کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانی قسەکانی پارێزەرەکەی دەکات و وتی: "بۆ بیستنی بڕیارەکە هاتم. دۆسیەی من بە کۆپی پەیست ئامادە کراوە. هەڵوێست و خوێندنەوەی دادوەر سیستمی جەماوەریی خراپ دەکات. دەیانەوێت ئەو تاوانانەی دەوڵەت کردویەتی بخرێتە ئەستۆی ئێمە. لە نسێبین چەکی قورس بە دەست ئێمەوە نەبوو. چەکی کیمیاوی و قورس بەدەست پۆلیس و سەربازەکانەوە بوو. ئەوان شارەکەیان ڕووخاند، دەوڵەت ڕووخاندی. دەوڵەت چەکە قورسەکانی بەکارهێنا. دەوڵەت بیناکانی نسێبینی خراپ کرد. پێش ئەوەی قەدەغە ڕابگەیەندرێت، ئەوان هەموو شتێکیان کرد. دەوڵەت ئەو پۆلیس و سەربازانەی کە ئێستا مردوون، ڕەوانەی مردنی کردن. ئێمە وەکو بەرپرسی کوشتنی ٧٦ پۆلیس لەقەڵەم دراوین. ئێمە بەرپرسیاری ئەوە نین. دەوڵەت خۆی بەرپرسیارە. لەوێ دەوڵەت لە نسێبین هاتە ناوەوە. دواتر کێشەی دەروونیی تووشی ئەندامانی پۆلیس بوو، کەوتنە ناو یەک، لەوێ شەڕێک دروست بوو. وتەی 'ڕووداوی خەندەکان' بۆ ئەو شتە، بچووککردنەوەی ئەو شتانەن کە ڕوویاندا".

 'ئێمە خۆمان بەڕێوەدەبەین'

 لە بەردەوامیدا بەنلی ئاماژەی بەوە کرد، لە نسێبین تێکۆشانی ئازادی گەلێک هەیە و بەو شێوەیە درێژەی پێدا: "لە داهاتوودا بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی سەردەکەوێت. ئەوەمان چەندی جاریش باس کردووە. پەکەکە ڕێکخستنێکی دابەشکەر و تیرۆریستی نییە. هەمووتان دەبینن ڕێبەر ئاپۆ بۆ دیموکراسییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا تێدەکۆشێت. ئێمەش خۆمان بەڕێوە دەبەین. من وەکو هونەرمەندێکی ئەم گەلە لەناو ئەو تێکۆشانەدام".

 دادگا دوای بەرگریکردنەکان داواکارییەکانی ڕەت کردەوە، بڕیاری بەردەوامیی زیندانیکردنی بەنلی دا و دانیشتنەکەی بۆ ١٦ تشرینی یەکەم/ ٢٤ی ڕەزبەر دواخست.

 'پێیوستە تایبەتمەندی دۆسییەکە لەبەرچاو بگیرێت'

 دوای بەنلی-ش دانیشتنی زیندانیی عومەر کاراتاش بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەی کاراتاش و پارێزەرەکەی ئامادە بوون، سەرەتادا نووسینێک خوێندرایەوە. کاراتاش ڕایگەیاند قسەیەکی نییە لەسەر ئەو نووسراوە. دوای ئەوە پارێزەری کاراتاش بەرگری لە بریگرتەکەی کرد، داوای زیادکردنی کاتی کرد. پارێزەر ڕایگەیاند پێویستە دۆسیەی بریگرتەکەی جارێکی دیکە تاوتوێ بکرێتەوە و وتی: "تۆمەتبارکردنی بێ بنەما لە دۆسییەکەدا هەن. دەبێت دۆسییەکەی بەتایبەت بکرێت. دۆسییەکە جیا کراوەتەوە، لەبەر ئەوە دەبێت دیاری بکرێت کە کێ بە چ تۆمەتێک دادگایی دەکرێت. ئەگەر بە کەسی نەکرێت، دەرچوون لە دۆسییەکە زۆر سەخت دەبێت. دواتریش کاراتاش خۆی مافی قسەکردنی وەرگرت و باسی لەوە کرد دۆسییەکەی سیاسییە و هەڵوێستی دادوەر لە بەرانبەر خۆی قەبوڵ ناکات".

 دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٣ی تشرینی یەکەم/ ١١ی ڕەزبەر دواخست

 کاردانەوەی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی

 دوای کاراتاش دانیشتنی دیلبەر تانرکولو بەڕێوەچوو. بەهۆی ئەوەی داوا کرا لە ڕێگەی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی (SEGBIS) بەشداری دانیشتنەکە بکات، تانرکولو بەشداری دانیشتنەکەی نەکرد. دۆزگەر لە خوێندنەوەی خۆیدا سەبارەت بە تانرکولو داوای کرد تانرکولو جیا جیا ٧٦ جار بە زیندانی تاهەتایی قورس سزا بدرێت و جیا جیاش سەدان ساڵ سزای بۆ ببڕێتەوە. پارێزەری تانروکولو ڕایگەیاند، دیار نییە بریگرتەکەی بەشداری کام چالاکی بووە و ناچارە ئەوە بسەلمێنن. پارێزەر داوای کاتی زیاتری کرد. دادگا داوای پارێزەری قەبوڵ کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٢١ی تشرینی دووەم/ ٣٠ی خەزەڵوەر دواخست.

دواتریش دانیشتنی مەزلوم یاشا بەڕیوەچوو. یاشا لە ڕێگەی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی (SEGBIS) بەشداری دانیشتنەکە بوو وتی: "بۆ ئەوە هاتم کە بڵێم لە ڕێگەی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بەشداری دانیشتن ناکەم. دەمەوێت لە هۆڵی دادگا بەرگری لەخۆم بکەم." دوای ئەو قسانە یاشا لە ژووری کۆنفرانسی ڤیدیۆیی نەما، لەسەر ئەوە دەستەی دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٣١ تشرینی یەکەم/٩ی خەزەڵوەر دواخست.