دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه له ئیسته‌نبووڵ؛ بڕیاری زیندانیكردنی ٩ كه‌س درا
له دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه له ئیسته‌نبووڵ، بڕیاری زیندانی كردن بۆ ٩ كه‌س ده‌ركرا.
له دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه له ئیسته‌نبووڵ، بڕیاری زیندانی كردن بۆ ٩ كه‌س ده‌ركرا.
دانیشتنی دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی ٢٠٥ سیاسه‌تمه‌دار كه له چێوه‌ی دۆسیه‌ی «كه‌جه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ» دادگه‌یی ده‌كرێن، له سێیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنه‌كه‌دا كه چه‌ند تۆمه‌تبارێكی نائاماده‌ش دادگه‌یی ده‌كرێن، له بری ئه‌وان پارێزه‌ره‌كانیان ئاماده‌بوون. ئه‌شره‌ف یاشار كه كه به‌هۆی دۆسیه‌یه‌كی دیكه به‌ند كراوه، له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBİS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌رهان ئاسلان مافی قسه‌كردنی وه‌رگرت و گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالانی شه‌رمه‌زار كرد. ئاسڵاون ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه دراونه‌ته‌پاڵی.
دواتر مسته‌فا ئیپه‌ك مافی خۆپاراستنی به‌كارهێنا و ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه خراوه‌ته‌پاڵی. ئیپه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هاریكاریی دارایی خزمه هه‌ژاره‌كانی خۆی كردووه و ئه‌مه‌ش به تاوان دانراوه.
پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌ر سینان زنجیر-یش مافی به‌رگری كردنی به‌كارهێنا، دواتر ده‌سته‌ی دادگه بڕیاریدا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ئاماده نین، به‌زۆر ببرێنه به‌رده‌م دادگه و بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ٩ كه‌س ده‌ركرد.
بڕیار
دادگه بڕیاری دا هه‌ر یه‌كه له عه‌لائه‌دین گونه‌ش، دیده‌م تانریئۆگه‌ن، ده‌لیل بۆتان قاره‌مان، محه‌مه‌د دۆیماز، مه‌تین ئه‌ره‌ن، نه‌جلا نێرگز، ڕه‌همی ئۆزه‌ر، ساڵح بایكال و سۆنگول كاراتاگما به‌زۆر ببرێنه دادگه.
ده‌سته‌ی دادگه له دانیشتنی ڕابردووش‌دا بڕیاری گرتنی بیرگول ئارڤاس، بوله‌نت چاكجی، جه‌نگیز كۆچاك، جونه‌یت ئۆزیل، چه‌تین ئه‌رگین، گۆكچه‌م گۆكبه‌رك، بورهانه‌دین تۆپراك، هاكان سۆیته‌میز، ئیبراهیم سیاهكارا، ئیحسان عه‌لیئاچك، مسته‌فا ئیپه‌ك، مسته‌فا پۆڵات، یاسین ئه‌مه‌كتار، یاسین یاڵچین، زه‌كی شاهین، موزه‌فه‌ر یاشار، عوسمان ئاسڵان و سونا ڤارساك-ی دابوو.
دادگه‌كه دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٧ی شوباتی ٢٠١٩ دواخست.
s.m