به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام» دادگه‌یی ده‌كرێت
داواكاری گشتی له توركیا سكاڵایه‌كی دژی عوسمان ئاكن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام» كرده‌وه.
داواكاری گشتی له توركیا سكاڵایه‌كی دژی عوسمان ئاكن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام» كرده‌وه.
بیرۆی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه سه‌ربه داواكاری گشتیی ئیسته‌نبووڵه، به‌هۆی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن له ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام» بڵاوكراونه‌ته‌وه، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ عوسمان ئاكن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌كه كرده‌وه.
داواكاری گشتی تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن»ی داوه‌ته‌پاڵ ئاكن. ٢٨هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ-یش دۆسیه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد. بڕیاره ڕۆژی هه‌ینیی داهاتوو ڕۆژنامه‌وان عوسمان ئاكن بچێته به‌رده‌م دادگه و ئیفاده بدات.
s.m