دۆسیەکە لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیا کرایەوە و پۆلیسی تورکیش دەستگیریکرد

لە مانگی ئەیلولەوە دیکان ئۆرس، کچی هۆزان جانێ هونەرمەندی کورد، لە تورکیا لە زینداندایە. ئاشکرا بوو هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دۆسیەیەکی پۆلیسی ئەڵمانیایە کە بۆ تورکیا نێردراوە.

بە پێی بەڵگەکان دەردەکەوێت، یەکە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا زانیاری لەبارەی ئەو کوردانەی لە ئەڵمانیا دەژین و ئۆپۆزسیۆنن، بۆ تورکیا دەنێرێت. دەوڵەتی تورک ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر هونەرمەند جانێ دا سەپاندبوو، کچەکەی دیلان ئۆرسیش بۆ ئەوەی سەردانی بکات، لە ئەڵمانیاوە چوو بۆ تورکیا. بەڵام بڕیاری قەدەغەی چوونەدەرەوەی بەسەردا سەپێنرا و دواتر دەستگیرکرا. لەم دواییەش ئاشکرابوو، پۆلیسی ئەڵمانیا زانیاری لەسەر دیلان ئۆرسی بە پۆلیسی تورک داوە.

هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ بەشداریکردنی لە چالاکیی بێئیتهادی سڤیلی شاری کۆڵن لە ساڵی ٢١٢ دا گەڕێندرایەوە. کۆمەڵێک گەنج بەشداریان لە چالاکیەکە کردبوو و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کردبوو.

ف.ق