دیسانەوە دادگا بڕیاری ئازادکردنی یوکسەکداغ و دەمیرتاشی دەرنەکرد
لێکۆڵینەوەیەکی تر لە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش کرا، بەڵام دادگای بڕیاری 'با دۆخی راگرتنیان بەردەوام بێت'ی دەرکرد.
لێکۆڵینەوەیەکی تر لە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش کرا، بەڵام دادگای بڕیاری 'با دۆخی راگرتنیان بەردەوام بێت'ی دەرکرد.
لەسەر فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە بە پاساوی ئەوەى لە کاتی رووداوەکانی کۆبانێ لە ٦ و ٧ی تشرینی یەکەم، لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٩دا سکاڵا تۆمار کرابوو، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو سکاڵایە دەستیپێکرد. لەو بارەیەوە لە ١٨ی ئەیلول دا لە لقی ٢ی دادگای سوڵحی ئەنقەرەدا دەستکرابوو بە لێکۆڵینەوە و پارێزەرەکان لەو لێکۆڵینەوەیە ئاگادار کرابوونەوە.
پارێزەر لەوەند کانات رایگەیاند، ئەوان نەیانتوانیوە وردەکاریی سکاڵاکە و لێکۆڵینەوەکە ببیین و وتی "لەبەر ئەوەى داواکاری گشتی داوای سزای قورسی نەکردبوو، لەبەر ئەوەی رووداوەکە تۆمار نەکرابوو تاوەکو ببێتە بابەتی دادگایکردن و ئینجا بیکەنە بانگەشە و لێکۆڵینەوەى لەسەر بکەن، هەموو ئەوەى ناو نراوە لێکۆلنەوە پێچەوانەى هەموو یاسا و مافەکانە".
کانات راشیگەیاند، ئەو لێکۆڵینەوەیە تەنها بۆ ئەوەیە، کە رێگری لە ئازادکردنی دەمیرتاش بکرێت.
پارێزەری کەنعان ماچئۆغڵوش رایگەیاند، ماوەی ٨ مانگە هەوڵ دەدەن بڕۆن بۆ داواکاری لێکۆڵەر لە داواکاری گشتیدا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە داواکاری لێکۆڵەر ببینن.
سەرباری ئەوانەش، دادگا بۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغ بڕیاری 'با دۆخی راگرتنیان بەردەوام بێت' دەرکرد.
ژ.ت