«دەبینە دەنگی ڕۆڵەکانمان»
یەکێک لە بەرخۆدێرانی چالاکیی مانگرتن «ڕیدڤان ئوولاش»ه کە لە ١ی ئادار/١٠ی ڕەشەمەوە دەستی بە چالاکیی مانگرتن له خواردن کردووە.
یەکێک لە بەرخۆدێرانی چالاکیی مانگرتن «ڕیدڤان ئوولاش»ه کە لە ١ی ئادار/١٠ی ڕەشەمەوە دەستی بە چالاکیی مانگرتن له خواردن کردووە.
یەکێک لە زیندانییەکان کە لە ١ی ئادارەوە لە مانگرتندایه، ڕیدڤان ئوولاش-ی تەمەن ٢٢ ساڵانه کە خەڵکی شاری سێرت-ی باكووری كوردستانه. خێزانی ئووڵاش ٣٠ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی سووتاندنی گوندهكان له لایهن دهوڵهت، ڕووی لە گەورەشارهكان کردووە. ڕیدڤان له ٦ منداڵی خێزانەکەی، منداڵی سێیەمە. تەمەنی منداڵیی خۆی لە ئەدەنە بهسهربردووه و دوای ئەوەی خوێندنگەی ناوەندیی تەواو کرد لهنێو گەنجانی پارتیدا دەستی به خهبات کرد. ڕیدڤان ئوولاش لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا دەستگیر کرا. سەرەتا ٧ مانگ لە زیندانی کورکچولەر زیندانی کرا، دواتر بۆ زیندانی تارسووس دوورخرایەوە.
سزای ١١ ساڵ زیندانیکردن بەسەر ئوولاشدا سەپێنراوه بهڵام ناوبراو له زیندان بهردهوامه له تێکۆشانی خۆی. ئوولاش کە هەمیشە بەشداری بەرخۆدانی زیندانی کردووە، نهخۆشی ههیه. کاتێک کە ئیشی دەکرد لە نهۆمی دووەمەوە کەوتە خوارهوه و بەهۆیەوە کەمئەندام بوو. هەربۆیە چەندین ساڵە پلاتینی بۆ دانراوە. زۆر جاریش ئەشکەنجە دراوە. لە ١ی ئادارەوە کە دەستی بە چالاکیی مانگرتن کردووە ٢١ کیلۆ له کێشی دابەزیوە.
دایکی ڕیدڤان باس لهوه دهكات كه ئەو نیگەرانی کوڕەکەی و هەموو زیندانییانه. گوتی، «هەموویان رۆڵەی ئێمەن - خوشک و برامانن. خەو ناچێتە چاومان، دۆخی دەروونیمان تێکچووە. لە دۆخێکی وههاداین كه چاوەڕوانی هەواڵی مردنین. رۆڵەکانمان هەرچییەکمان پێ بڵێن بە قسەیان دەکەین. ئێستا داوامان لێ دەکەن کە بەرخۆدان بکەین، ئێمەش دەرژێینە سهر شەقامەکان. ئەوەی لەدەستمان دێ ئەوەیە، ئەوەی ماوە کاری حکوومەتە.»
دایكی ئوولاش گوتی، کوڕەکەم پێ گوتم «دایکە واز لە مافی ئێمە مەهێنە. تەنیا ئێوە هەن، ئێوە دەتوانن دەنگی ئێمە باش بگەیهنن. گوتیشی، «بەڵێنمان بە ڕۆڵەکانمان داوە لە دەرەوە ببینە دەنگی بەرخۆدانیان. ئیدی حکوومەت دەنگمان دەبیستێت و ڕێگەیەکی دیکە نییە. مادام خوشک و براین، ناتوانێت خۆی لە بەرانبەر ئێمە کەڕ بكات.»
s.m