"دەبێت هەموو شوێنێک ببێتە مەیدانی بەرخۆدان"

شوکران ئایدن کە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، لە ڕۆژی ٣٠ نیسانەوە دەستی بە 'ڕۆژوویی مردن' کردووە، ڕایگەیاند "دەبێت هەموو شوێنێک ببێتە مەیدانی چالاکی و بەرخۆدان. پێویستە گەلەکەمان لەم قۆناغەدا هەموو قوورساییەکان لە ئەستۆی دایکان نەهێڵێتەوە".

چالاکی مانگرتن بە مەبەستی لابردنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، بەئامنجی شکاندنی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان، لە ٣٠ نیسانەوە ١٥ زیندانیی و دوێنێش ١٥ زیندانیی دۆسیەی پەکەکە و پاژک دەستیان بە چالاکی 'ڕۆژوویی مردن' کرد. شوکران ئایدین کە لە یەکی ئادارەوە لە گرتووخانەی ژنانی باقرکۆی لە چالاکی مانگرتنی بێسنوور دابوو، رۆژی ٣٠ نیسانەوە دەستی بە چالاکی 'ڕۆژووی مردن' کردووە. ئایدین کە ١٢ ساڵە لە گرتووخانەدایە، لە ڕێگەی کەسوکارەکەیەوە لەبارەی مانگرتنەکانەوە بانگەوازیی کرد.

بانگەوازەکەی شوکران ئایدین بەم شێوەیەیە:

"وەکو دەزانن، ئەوە شەش مانگە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ لەیلا گیوڤەن چالاکی مانگرتن دەستیپێکردووە. چالاکییەکەمان بە جۆش و خرۆش و بەرخۆدانییەکی گەورەوە بەردەوامە. دوای ٣٠ نیسانیش چالاکی خۆمان گەیاندە بەرزترین ئاست. لە گرتووخانەی جیاوازەوە ئێمە ١٥ هەڤال دەستمان بە ڕۆژووی مردن کرد، بە گشتی ئێمە پێشتر پەیامەکانی خۆمان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردبوەوە. ئێمە بەردەوامیی گیانی ١٤ی تەمووزین، خوێندکاری 'سارا و دەلال'ەکانین، بە بڕیارێکی زۆر گەورە، بە خرۆشانێکی زۆر گەورەوە لەو بەرخۆدانە بەردەوام دەبین. هەتا نەگەینە ئەنجام، هەتا سەرکەوتن بەدەست نەهێنین ڕاوەستانمان بۆ نییە. ئێمە سەرەتا بڕیاری خۆمان دا کە ئێمە وەکو گیانفیدایی ڕێبەر ئاپۆ، بەڵام دەرنگ دەستمان پێکرد بۆ ئەوەی ئەو گۆشەگیرییە بشکێنین، درەنگمان دەستپێکرد. بەڵام هەتاکو ئەو گۆشەگیرییە لەسەر سەرۆک دەشکێنین، تاوەکو ئێمە دەگەینە سەرۆکایەتی، هەتاکو ئێمە هەلومەرجی ژیانی ئازاد بۆ سەرۆکایەتی وەدیدەهێنین، ڕاوەستانمان بۆ نییە.

لەوانەیە کە ئەو دیدارەی ٢ی ئایار کە لەگەڵ سەرۆکایەتیدا کرا، تەنگەتاوی و تەنگژەی سیستمی فاشیزم دەربخات. ناچار بوو کە دیدار لەگەڵ سەرۆکایەتی بکرێت، بەڵام ئێمە کەسانی لەو شێوەیە نین کە بە دیدارێک هەڵبخەڵەتێین، کەس ناتوانێت بەو تێڕوانینە، بەوهەوڵدانە ماوە کورتانە بمانخەڵەتێنێت. دوای هەشت ساڵ وەرگرتنی زانیاری لەسەر سەرۆکایەتی، بیستنی دەنگی سەرۆکایەتی، ورەیەکی زۆر بەرزی پێ بەخشین. ئەوە جۆرێکە لە دڵخۆشیی. ئێمە کەمێک گۆشەگیریمان شکاند، ئەمەش گەورەبوونی چالاکییەکە دەردەخات. هێندەی کە ورە و خرۆشێکی گەورەی پێ بەخیشن، لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی سەرکەوتن وەدەست بهێنین، بگەینە ئەنجامی باش، چالاکیان کردین، بڕیار و ئیرادەی ئێمیە گەورەتر کرد، هەربۆیە، پێویستە کە هەموو کەس باش بزانێت، هەتاوەکو سیستمی فاشیستیی ئەردۆغان-باخچەلی تێکنەشکێنین، نەگەینە سەرۆکایەتی، هەلومەرجی ژیانی ئازاد بۆ سەرۆکایەتی وەدەست نەهێنین، ڕاناوەستین.

لەوبارەیەوە بەراستیش پێویستە گەلەکەمان بەىرخۆدان گەورەتر بکات، هەموو شوێنێک بکاتە گۆڕەپانی چالاکی و سەرهەڵدان، بەتایبەتی ئێەی چالاکوان، سڵاو لەبەرخۆدانی دایکان، پێویستە کە ئێمە ئەو بارە تەنیا لە ئەستۆی دایکاندا نەهێڵینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە چالاکوان بە گشتی رۆژی دایکان پیرۆز دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ژیانی ئازادیان بۆ بکەینە دیاری. دەستە پیرۆزەکانیان ماچ دەکەین. بەڵام پێویستە گەنجەکانمان کۆتایی بەو بێدەنگییە بێنن و ببنە وەڵام بۆ چاوەڕوانیی. ئەوەندی هێرش دەکرێـە سەر دایکانمان، هێندە دڕندانە هێرش دەکرێتە سەر دایکانمان، لە دژی ئەو هێرشە دژوارانەی فاشیستەکان، بۆ گەنجەکانمان بێدەنگدەمێننەوە؟ وەڵامێکی بەهێز دەدەنەوە، ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە. هیوادارین هەڤاڵانی گەنج، بە تەواوی وەڵامەکانیان، هەموو کۆڵانێک بکەنە گۆڕەپانی سەرهەڵدان، بەرخۆدان. لەو لایەنەوە ئێمە چاوەڕوانین، باوەڕیشمان پێیانە، دیسانیش با گەلەکەمان بە گشتی چاوەڕوانی ئەوە نەبێت کە ئەو سیستمە خۆی هەنگاو بنێ، ئەوەی کە ئەو سیستمە نەیارە ناچار بەهەنگاونان بکات، بەرخۆدانی گەلەکەمانە، هەربۆیە ئێمەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، بەو بەرخۆدان و چالاکییەی ئەوانەوە سەربەرزین. ئەوانیش بە سەرهەڵدانەکەی ئێمە، بەرخۆدانی ئێمە، بە ئیرادەی ئێمەوە سەربەزرن. لەو لایەنەوە ئێمە لەو باوەڕەداین. دیسان دەمانەوێت دووبارە بڵێن، لەڕاستیدا ئێمە گەیشتوینەتە ئاستێک کە هەموو هەڤاڵان بە بڕیاری بەرخۆدانەوە بەردەوام دەبن. ئێمە لەو باوەڕە داین کە سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین. ئەو سیستمە فاشیستییەی ئەردۆغان-باخچەلی تێکدەشکێنین، با گەلەکەمان باوەڕیان پێمان هەبێت، باوەڕی بەخۆی هەبێت، چاوەڕوانی کەس نەکات، با بڕیار بدات، کاتی بڕیار دانە. دەمانەوێت دووبارە خاوەنبڕیاربوونی خۆی نیشان بدات. هیوای سەرکەوتنات بۆ دەخوازین".

ک-ش