دەبەپە: تێبەگەن کە پێمان ناوێرن

دەبەپە ئاماژەی بەوە کرد، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان 'شەڕێکی نوێیە لەدژی گەلی کورد' و ڕایگەیاند: "ناتوانن بەو شێوەیە بمانوەستێنن، قەیوم ناناسین".

پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە - DBP)، لەبارەی دەستبەسەرکردنی شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئامەد، وان و مێردین و دەستگیرکردنی سەدان کەس، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەبەپە ڕایگەیاند، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی حزبەکەیان بەناوی (سەڤیم ئادسۆی)، ئەندامانی ئەنجومەنی حزبەکەیان بەناوەکانی (تاهیر ئۆزدەمیر و سوعاد ئەسلان)یش لەناو دان کە دەیان بەڕێوەبەری حزب و سەدان سیاسەتمەداری کورد بە کودەتای سیاسی ئاکەپە و مەهەپە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر کراون.

دەبەپە دەستبەسەرکردنی شارەوانییەکانی شارە گەورەی ئامەد، وان و مێردین وەکو شەڕێکی نوێیە لەدژی تێکۆشانی دیموکراسی گەلی کورد پێناسە کرد.

'ناتوانن بەو شێوەیە بمانوەستێنن'

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەبەپەدا هاتووە: "ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەدژی هەدەپە کە حزبەکەی ئێمەش یەکێکە لە پێکهاتەکانی، پاکتاوکردنی سیاسەتی کوردە. بە دەستگیر کردن و گرتنی ئێمە، بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، لەوانەیە ئاستەنگمان بۆ دروست بکەن، بەڵام تێدەگەن کە ناتوانن باوەڕی گەلان بە ئازادی، ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی کۆتایی پێ بهێنن. جارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکەین کە؛ قەیومەکان ناناسین، قەبوڵیان ناکەین. پێوستە حکومەت دەستبەجێ لەو هەنگاوە ترسناکەی پەشیمان ببێتەوە".

ک-ش