دەبەپە: ده‌رباره‌ی تەندروستیی هاوسەرۆکی پارتەکەمان به‌گومانین
پارتیی هەرێمە دێمۆكراتییه‌كان - دەبەپە، دەربارەی تەندروستیی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەیان کە ماوەی ١٠ڕۆژە لە گرتووخانەی پیتی «دی»ی شاری ئامەد ڕاگیراوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه.
پارتیی هەرێمە دێمۆكراتییه‌كان - دەبەپە، دەربارەی تەندروستیی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەیان کە ماوەی ١٠ڕۆژە لە گرتووخانەی پیتی «دی»ی شاری ئامەد ڕاگیراوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیەنراوەکەی دەبەپەدا هاتووە: مه‌همه‌ت ئارسلان، هاوسەرۆکی گشتیی ده‌به‌په، بە هۆی ئه‌وه‌ی ڕەخنەی لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئاکەپە گرتووە و پارێزگاری له ئاشتی كردووه، لە لایەن دەسەڵاتداران و دادگەکانی ئاکەپەوە، ماوەی ١٠ ڕۆژە لە ژوورێكی تاکەکەسی گرتووخانەی پیتی «دی» شاری ئامەد راگیراوه.
لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ته‌ندروستی هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه: مه‌همه‌ت ئارسلان نه‌خۆشی هەناسەته‌نگی هه‌یه و ماوەیەکی كه‌م پێش ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه. هەروەها ئارسلان نەخۆشی سەدەف-ی هەیە و بەهۆی ئەوە کە دەرمانەکانی لەکاتی خۆی و بە گوێرەی پێویست پێ‌نادرێت، برین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دروست بووه.
پارتیی هەرێمە دێمۆكراتییه‌كان - دەبەپە،ڕاشیگه‌یاندووه: بە بیانووی گواستنەوە، گۆشەگیرییه‌كی تووند بەسەر هاوسەرۆکی پارتەکه‌دا سه‌پێنراوه.
«گواستنەوەی هاوسەرۆکی ئێمە لەم بارودۆخەدا بۆ گرتووخانەیەکی دیکە، گومانی لای ئێمه دروست كردووه و ئەگەر دۆخێكی نه‌رێنی بێته ئاراوه، بەرپرسیاره‌تیی سەرەکی لە ئەستۆی ئاکەپە دایە. ڕاگرتنی هاوسەرۆکی پارتەکەمان لە ژوورێکی تاکەکەسیدا، ڕەفتارێکی نەشیاو و پێشێلكردنی مافەکانی مرۆڤە. ئێمە ئەو کردەوە دژه‌مرۆڤایه‌تییه قبووڵ ناکەین و داوا دەکەین هاوسەرۆکی ئێمە به‌زووترین كات ئازاد بکرێت.»
مه‌همه‌ت ئارسلان، هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په له به‌رانبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ره‌وه، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ناڕه‌زایه‌تی پیشاندابوو و ڕه‌خنه‌ی تووندی له حكوومه‌تی ئاكه‌په گرتبوو. به‌و هۆیه‌وه دادگه‌ی ئامه‌د بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دا. ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی توركیا له ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، بۆ ژوورێكی تاكه‌كه‌سیی گرتووخانه‌ی پیتی «دی»ی ئامه‌د گواسترایه‌وه.
ش. م