دەرچووانی زانکۆ کاریان دەست ناکەوێت

زینەب ئەرەن، سیدار سۆیرون و ئا.ک، زانکۆیان تەواو کردووە بێکارن، باسیان لەوە کرد بێکاریی سایکۆلۆژیان خراپ دەکات.

دۆخی ئابووری کاریگەری زۆری بەسەر تورکیاوە هەیە. بەپێی ئەو ئامارانەی لە مانگی حوزەیراندا بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی بێکاران بووەتە ٤ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار کەس. لە ئیشکور-یش ٦٦٤ هەزار دەرچووی زانکۆ کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن. ٢٥%یان لەو کەسانە ٨-١٢ مانگ بێکارن. بەپێی ئەو ئامارانە، نزیکەی ملیۆنێک دەرچووی زانکۆی بێکارن.

'کۆمەڵناسم، بەڵام لە پرسگە کار دەکەم'

زەینەب ئەرەن لە حوزەیرانی ٢٠١٩ زانکۆی مونزوور-ی تەواو کردووە. لە کاتی خوێندندا شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندنیشی بۆ دەرنەچووە و لە ماڵی کەسانی نەناسراو ماوەتەوە. ئەرەن دەڵێت: "بیرم لەوە دەکردەوە واز لە خوێندن بهێنم و بگەڕێمەوە ماڵەوە. ئەو پارەیەی دەوڵەت دەیدامێ، بەشی نەدەکردم و لە ماوەی ٤ ساڵدا زۆر بەربەستم هاتنەپێش. دوای ئەوەی زانکۆم تەواو کرد لە بواری کۆمەڵناسی، سەردانی چەندین شوێنم کرد، بەڵام شتێکم دەست نەکەوت. ئێستا لە ئەستەنبۆڵ لە پرسگەیەک کار دەکەم. من کۆمەڵناسم، بەڵام کارمەندی پرسگەیەکم. ئەوە دۆخێکی خراپە. جاری وا هەیە بیر دەکەمەوە، من بۆچی لێرەم و چی دەکەم؟".

لە بواری خۆمدا کار نادۆزمەوە

سیدار سۆیرون، بەشی ژینگەی زانکۆی یوزونجویل-ی وانی تەواو کردووە لە ساڵی ٢٠١٦. دوای ئەوەی زانکۆی تەواو کردووە لە چەندین سێکتەر کاری کردووە، یەکێکیان کرێکاری بیناسازی بووە، لەبواری ئارکۆلۆژیدا کاری نەدۆزیوەتەوە. لە کاتی خوێندندا لەڕووی ئابوورییەوە لە تەنگژەدا بووە، سۆیرون دەڵێت: "من لە بوارەکەی خۆمدا کارم نەدۆزیەوە، دەوروبەرەکەم دەڵێن، ئەو هەموو ساڵە خوێندوتە بەکەڵکی هیچ نەهات. ئەو قسەیە لەڕووی سایکۆلۆژیدا کاریگەرییەکی خراپی بەسەرمەوە دەبێت."

ئا. ک دەرچووی بەشی وەرزشە. ئەو کاتە خوێندکار بووە، لە کافتریاکان کاری گارسۆنی کردووە. ئا.ک دەڵێت: "بەهۆی بیروڕای سیاسیمەوە لە شوێنی حەوانەوەی خوێندکاران دەرکرام. دوو ساڵە بەهۆی لێپرسینەوەی ئاسایشەوە دانامازرێم. ئێستا بێکارم. مرۆڤ کاتێک بێ کار بێت، لە ڕووی دەروونییەوە نائارامە. من مامۆستام، نامەوێت بچم لە مارکێتەکان لەسەر کاسە دانیشم. ئەردۆغان دەڵێت مەخوێنن."