دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە موغلا، ئیزمیر و دیلۆک چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، ٢٦ی حوزەیران لە ناوچەی میلاسی موغلا ئۆتۆمبێڵێک و لە ناوچەی عەلی ئاغای ئیزمیریش کارگەیەکی پیترۆکیمیاییان سووتاندووە. زیانێکی گەورە بەر کارگەکە کەوت.

دەستپێشخەریەکە هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ٢٧ی حوزەیران لە بۆرنۆڤای کاتێک شەمەندەفەرێک تێدەپەڕی، چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر وتی، " هەمان ڕۆژ لە دیلۆک باخی سیتیەکی سەربازیان سووتاندووە. هەروەها لە هەمان شوێن ١٠ تایەی ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە."

ف.ق