دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی ئیزمیرم بیلەجیک و چاناککالە ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی ئیزمیرم بیلەجیک و چاناککالە ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا.
بە پێی ڕاگەیەنراوێک کە لەلایەن دەستپێشخەریەکە بڵاوکراوەتەوە، لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بەرانبەر گەلی کورد لە شارەکانی ئیزمیر، بیلەجیک و چاناککالە چالاکی ئەنجامدراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە لە تونێلی بەلکاهوای ئیزمیر ڕۆژی ١٢ی تەموز باڕهەڵگرێک و ١٣ی تەموز لە گەڕەکی گومولدەری ئیزمیر گۆڕەپانێکی فراوان و هەمان ڕۆژ لە بیلەجیک باڵەخانەیەکی فاشیستەکان و لە چاناککالە بارگەڵگرێک و ١٤ی تەموزیش لە ناوچەی پنارباشی ئەرکانی ئیزمیر چێشتخانە و شوێنی حەوانەوەی سەر ڕێگایەک سووتێنراون.
ف.ق