دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى نوێ هەدەپە

دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) نوێبوویەوە.

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە کۆتایى هەفتەی رابردوودا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا ٨ ئەندامی دەستە ٢٩ کەسییەکەى دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیى هەدەپە گۆڕان. بەو گۆڕانکارییە ژمارەى پەرلەمانتارانى دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندی لە ١٤ پەرلەمانتارەوە بوو بە ١٠ پەرلەمانتار.

لە بریى عەلی کەنعان ئۆغڵو، بەدیعە ئاک کایا، بەدرییە یۆرگیون، گارۆ پایلان، کەمال پەکۆز، نادر یڵدرم، ردڤان توران و زاهیدە بەسێ، ئەندامانى نوێ دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى هەدەپە بوون بە، عەلی ئورکوت، ئازاد بارش، مەحفوز گیولەر یاز، محەمەد حوسامەدین یورەک، موستەفا ئاڤجی، ئۆزلەم گیوندوز، سەڵاحەدین ئاسلان و زوبەیدە زومروت.

لیستى ناوەکانى دەستەى نوێ هەدەپە

لیستى ناوەکانى دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى نوێى هەدەپە لەم کەسانە پێکهاتووە: عەلی ئورکوت، عەلی جان ئۆنولو، ئایهان بیلگەن، ئایسەل گیوزەل، ئایشە ئاجار باشاران، ئازاد بارش، بەدیعە ئۆزگۆکچە، دیرایەت تاشدەمیر، ئەمنیە کایا، فاتما کورتولان، گیولسوم ئاغا ئۆغڵو، گیونای کوبیلای، حەقی ساروخان ئۆلوچ، هشیار ئۆزسۆی، حوسێن تاکا، ئیلکنور بیرۆل، مەحفوز گیولەر یاز، محەمەد حوسامەدین یورەک، موراد چەپنی، موستەفا ئاڤجی، نیعمەتوڵا ئەردۆگموش، عومەر ئۆنەم، ئۆزلەم گیوندوز، سەڵاحەدین ئاسلان، سەڤتاپ ئاکداغ قەرەخانلی، تونا ئایدن، یوردوسەڤ ئۆزسۆمەنلەر، زەینەب بۆگا، زوبەیدە زومروت.

ر.م