دەفەند ڕۆژئاوا: لەدژی ئەردۆغان لە جنێڤ دەبین

پلاتفۆرمی دەفاند ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، لەدژی ئەردۆغان لە جنێڤ دەبین.

پڵاتفۆرمی دەفەند ڕۆژئاوا لەبارەی بەشداریکردنی سەرۆککۆماری تورک ئەردۆغان لە لوتکەی جنێڤ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "بڕیارە ئەردۆغانی دیکتاتۆر ١٧-١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بەشداری لە لوتکەی پەنابەرانی جیهانی ببێت. ئەردۆغان بکوژی ژن و منداڵانە. ئەردۆغان لە ٩ی تشرینی ئەکەمەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستی بە شەڕ لەدژی مرۆڤایەتی کردووە و گەل کۆمەڵکوژ دەکات."

ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسە دیموکراتەکان، ئەکادیمیسیەن، نووسەر، هونەرمەندان ئەوەیە، ١٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی پلاس دەس ناتۆناس جنێڤی شاری جنێڤ کۆببنەوە."

ف.ق