دەمیرتاش، ئەم وڵاتە لە ئەردۆغان تووڕەیە

پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش ئەوەی خستە ڕوو کە گەل لە ئاکەپە تووڕە بوون و لەم هەڵبژاردنەدا بە ئەردۆغان بێژن ئیدی بەسە.دەمیرتاش وتی،:ئێمە هیچ چاوەڕوانییەکمان لە ئاکەپەنییە، ئاکەپە ئیستا تەمسیلی نەژادپەرەستی و فاشیزم دەکات لە تورکیا."

سەلاحەدین دەمیرتاش لە رێگای پارێزەرەکانییەوە وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری دێر شپیگڵی ئەڵمانی دایەوەتەوە..

'فشاری فاشیزم هەیە، بەڵام گەلی ئێمە کراوەیە

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە "تۆ لە مانگی شوبات دا دەستت لە سەرۆکایەتیی حزبەکەت کێشایەوە، بەڵام ئێستا بوویت بە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار، بۆچی؟" دەمیرتاش دەڵێت: من هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نەبووم، لە هەر کوێیەک پێویست بە من هەبێت، من لەوێ ئامادە دەبم بۆ ئەوەی خزمەتی حزب و گەلەکەم بکەم، ئێستاش ئەو داوایەم لێکراوە، منیش وتم ئامادەم.

لە بارەی پەیوەندییەکانی بە دەرەوەی زیندانیش وتوویەتی: دەتوانم پەیام و نامە بنێرمە دەرەوە، ملیۆنان ژن و گەنج بەناوی منەوە کەمپەین بەڕێوەدەبەن، لەو بابەتەوە پشتم بە گەلەکەمان بەستووە، چونکە ئەو کەمپەینانە نەک بۆ من، بەڵکو بۆ گەل خۆیەتی، بۆ ئازادی و دیموکراسییە.

لەبارەی فشارەکانی سەر هەدەپە و زیندانکردنی زیاتر لە سێ هەزار ئەندامی حزبەکەشەوە و دەڵێت: لەلایەن فاشیزمەوە زەختێکی زۆر دەکرێتە سەر حزبەکەمان، بەڵام بەوەشەوە ئێمە چالاکین، خۆبەخشانی هەدەپە بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشانەیە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بن، گەلەکەمان لەو هەڵبژاردنەدا بە ئەردۆغان دەڵێن بەسە.

' من هیچکات لە تێکۆشانی خۆم پاشگەز نابمەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش ئەوەی خستە ڕوو کە  ئەو فشارانەی سەر هەدەپە لە بێچارەبوونی دەسەڵاتدارییەوە سەرچاوە دەگرێت و بۆ رسی هەتا کەی ئەردۆغان لەسەر دەسەلات دەمێنێتەوە و ئایا ئێوە چاوەڕوان دەکەن کە ئازاد ببن؟"

دەمیرتاش ئاوەها وەڵامی دایەوە، "ئازادیی گەل زۆر گرنگترە لە ئازادیی من، ئەگەر گەل ئازادبێت، زیندانبوونی منیش کۆتایی دێت، پرسەکە شەخسی نییە، کۆمەڵایەتیە، پەیوەندی بە مافەکانیشەوە نییە، بەڵکو سیاسییە، ئەگەر بزانم تا کۆتایی تەمەنم لە زینداندا دەمێنمەوە دیسانەوە دەست بەرداری تێکۆشان نابم".

' ئێمە هیچ چاوەڕوانییەکمان لە ئاکەپە نییە'

لەسەر پرسی ئەگەری پرۆژەی چارەسەری ، دەمیرتاش وتی،"

ئێمە دەچینە دەسەڵاتەوە و پرسی کورد و هەموو پرسەکانی دیکەی تورکیا چارەسەردەکەین، هیچ هیوایەکمان بە ئاکەپە نییە، ئاکەپە نوێنەرایەتی عەقڵەییەتی فاشیستی و نەژادپەرەستی دەکات."

ک-ش