دەمیرتاش بۆ لۆموند فەرانسا: یا دیکتاتۆری یا ئازدی

سەلاحەدین دەمیرتاش نامزەدی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا بۆ ڕۆژنامەی لۆمۆندی پاریس نووسی، یەک ساڵ و هەشت مانگ پێش لە شاری ئامەد کە بنەماڵەکەی لەوێیە دەستگیر کراوە و ١٧٠٠ کم لە بنەماڵەکەیان دووریان کردووەتەوە و لە بەندیخانەی ئەدرنە گل دراوەتەوە

دەمیرتاش ئاشکرای کرد کە ئیستا لە بەندیخانەکانی تورکیا بە دەیان هەزار مرۆڤ بوونیان هەیە کە بە هۆی مافی ئازادی بیر و ڕێکخستنەکانیان بە کارهێناوە  وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەل دەکرێت و دەستگیر کراون.

سەلاحەدین دەمیرتاش وەبیری هێنایەوە کە ئەو یەکێک لە شەش نامزەدی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییە و ئاوەها درێژەی بە نوسینەکەی دا،" لە مێژوویی سیاسی جیهاندا زۆر کەم بوونە کە لیدەرێکی سیاسی لە بەندیخانە ببێتە نامزەدی سەرۆک کۆماری. سەرەڕای ئەوەی کە من نەمدەویست ئاواها بێمە بیری مرۆڤەکان، یەکێک لەو لیدەرانە منم. بەلام ئەم دۆخە بە مەیلی من نییە،داوای ئەردۆغانە. دوای ئەوەی کە دەستگیر کرام، بۆ یەکسال منیان نەبردە بەردەم دادگە. دواتریش  دوو جار سەردانی دادگەم کردووە. لە سەردادگایی کردنێکی دادپەروەرانە  شتێک نابینم. بە پێی یاسا دەبێت کە من دەستبەسەر نەکرابام تا کاتێک کە دادگە حوکم دەدات.  ئیستاکەس بە پێی داواکاری حکومەت دەتوانن وادەی دادگایی کردنی من دوا بخەن یان بە سەدان سال بەندیخانە بۆ من ببڕنەوە."

دەمیرتاش دەستنیشانی کرد کە  قازی و دۆزگەر لە هەرکەسی زۆرتر لە ئەردۆغان دەترسن، هیوام بە دادپەروەری نییە و وتی،" سەرەڕای ئەوەی کە باوەرم بە دادپەروەری سیستەمی دادگەی تورکیا نەماوە، باوەڕی من بە گەلی تورکیا زۆرترە کە خۆیان دادگاییەکی ئازاد پیک بێنن. چوار نامزەدی سەرۆک کۆماری بێجگە لە ئەردۆغان ئەوەیان خستە ڕوو کە دەبێت بەشێوازیکی سەربەست دادگایی بکرم نە لە بەندیخانەدا.لە لایەن گەلەوە دۆخەکە شڵەژاوە.  ئەگەر بە پیی ئەو بانگەشانەی کە ئەردۆغان هەر ڕۆژە لە میتینگەکانیدا دەیکات تاوانبار بم،چۆن دەتوانم ببمە کاندید. ئەگەریش تاوانبار نیم ، بۆچی ئازاد ناکرێم. ئەو پرسیارە لە ناو مێشکی مرۆڤەکاندا دێتو دەڕوات.وەڵامی ئە ناکۆکیانە زۆرئاسانە:  دەسەلاتی ئاکەپە باش دەزانێت کە ئەگەر ئەمرۆ ئازاد بکرێم، وەک ٧ی حوزەیران/١٧ی جۆزەردانی ٢٠١٥ بە دژایەتییەکی گەورە ، هەموو خەونەکانی ئەردۆغان بکەمە خەونی ئاڵۆز."

' یا دیکتاتۆری یا ئازدی'

دەمیرتاش ئەوەی خستە ڕوو کە بەو دەرفەتە کەمەشەوە هەول دەدات  سیاسەتی ئەورووپا لەنزیکەوە چاودێری بکات و وتی، " بەداخەوە بە تێری هاوکاری هاووڵاتیان تورکیا ناکەن کە لە بەندیخانەدانەێەکی نیوە کراوە( کۆمەلگای داخراوی تورکیا) بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن. لە هەلبژاردندا دەنگدان لە سەر دیکتاتۆری یان دیموکرای ئەنجام دەدرێت.  ئەگەر ئێمە پرۆسەی ئەندامیەتی لە یەکیەتیی ئەورووپا وەلا نێین، قەیرانی ئابووری ، ئاسایس و پەنابەران کە لە تورکیا ڕوودەدات یەکسەر لەسەر ئەورووپا گاریگەری دادەنیت. بەلام داواکاری وەلاتانی ئەورووپایی ئەوەیە کە ئەوان تورکیایەکی ئارام-یان دەوێت. بەڵام بەداخەوە نابینن کە ئەردۆغان سەرچاوەی نا نارامییە. وەڵاتانی ئەورووپایی لە بەدیلی نەبینینی کردەوە دژە دیموکراتیکەکانی ئەردۆگان دەبیت کە لە سەر بابەتی ئابووری و پەنابەراندا ۆ داخوازییە کورت ماوەکانی خۆیان وەڵام بدەنەوە.

بەڵام ئەو سیاسەتە نابێت بەردەوام بێت. قەیرانی سیاسی ئەردۆغان بە هان دانی گەل و نەتەوەپەرەستی ڕێگەی بۆ خۆش کردووە، بەرەو قەیرانێکی ئابووری قوورس هەنگاو دەنێت. ئەگەر ئەردۆغان لە شەوی ٢٤ی حوزەیران بە فرتوفێلان ڕایبگەێنێت کە  لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتووە بووە، ئەوا قەیرانەکان گەورەتر بکات.

 دەمیرتاش ئاماژەی بە هەڕەشەی لەسیدارەدانی خۆی لە لایەن ئەردۆغانەوە کرد و وتی، " لە لایەن خۆمەوە چی ڕودەدات با بیدات من یەک هەنگاو لە دژایەتی کردن لە پێناو گەلدا پاشەکشێ ناکەم،  لە تورکیا بە دەیان میلیۆن کەس هەن کە وەکو من بۆ دیموکراسی و ئاشتی تێکۆشان دەکەن. من دەزانم کە ئەو مرۆڤانە هەرگیز ئەو شێوازە لە دەسەڵاتدارى قبوڵ ناکەن

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چی ڕوودەدات با بیدات ، ئێمە درێژە دەدەینە تێکۆشان بۆ ئازادی، بەرابەری و دادپەروەری .

ک-ش