دەمیرتاش و زەیدان پەیامێکیان ئاراستەی گەلی گەڤەر کرد

سەلاحەدین دەمیرتاش وعەبدوڵا زەیدان کە لە بەندیخانەی ئەدەرنەوە پەیامیکیان ئاراستەی گەلی گەڤەر کرد و وتیان، گەلی گەڤەر لە ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بەدەنگەکانی خۆیان وەڵامێکی توند دەدەنە زۆردرادەکان.

 

نامزەدی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماریی تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش و پارلمانتاری جولەمێرگ عەبدوڵا زەیدان کە لە زیندانی ئەدرنە دەسبەسەرن ، پەیامێکیان ئاراستەی گەلی گەڤەر کرد.

دەمیرتاش وتی، " سلاوێکی گەرم ئاراستەی گەلی گەڤەر بەتایبەتی هەموو هەڤاڵانی گەنج، بەڕێوەبەر وپاڵێوراوانی هەدەپە دەکەم. هیوای سەرکەوتنم هەیە بۆ هەر کەسێک.بەوهیوایەی کە لە ڕۆژی ئادادیدا بەدیداری یەک شاد ببینەوە."

زەیدان-یش وتی، " گەلی گەڤەر وەک هەموو جارێک بەدەنگی خۆیان جارێکی دیکە بە زۆردارەکانی دەسەلمێنن کە دلسۆزی بەها کان وتێکۆشانی خۆیانن. ئێمەش لێرە دەیبینین کە گەلەکەمان لە خەباتی سیاسەتی دیموکراتیک-ی شکۆمەندانەدا خاوەن ئیرادەن وئێمە بەوە سەربەرزین. ئەم تێکۆشانەی ئێوە دەبێتە هۆی ئازادی ئێمە.

ک-ش