دەمیرتاش وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش نامزەدی هەدەپە بۆ هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ، وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە لەڕیگەی تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە ئاراستەی دەکرێت .

نامزەدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە بەندیخانەی ئەدەنەیە، لە ڕێگەی پارێزەرەکەی وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەداتەوە.

نامزەدی سەرۆک کۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش ئەو پرسیارانەی کە ئاراستەی دەکرێت ، بە دەست نووسی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە  و لەسەر حیسابی تویتەری خۆی بڵاوی دەکاتەوە.

Tweets by hdpdemirtas

ک-ش