'دەنگ بۆ ئەورووپایەکی نوێ بدەن'
ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل پاڵێوراوی ڕیزی پێشەوەی لیستی پارتی چەپرەویی ئەڵمانییە، داوا لە جەماوەری کرد کە بچنە سەرسەندوقی دەنگدان و دەنگی پێبدەن.
ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل پاڵێوراوی ڕیزی پێشەوەی لیستی پارتی چەپرەویی ئەڵمانییە، داوا لە جەماوەری کرد کە بچنە سەرسەندوقی دەنگدان و دەنگی پێبدەن.
ماراسۆنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا (PE) ئەمڕۆ لە هۆڵەندا و بریتانیا بە دەنگدان دەستیپێکرد. لە وڵاتانی وەکو ئەلمانیا و فەرەنسای یەکێتی ئەوروپا کە ڕێژەی دانیشتوان و دەنگدەرانیان زۆرترە، رۆژی یەکشەممە سەندوقەکانیان دادەنرێت.
بەهۆی حەشیمەتی زۆرەوە، ئەڵمانیا ٩٦ کورسی لە پەرلەمانی ئەوروپا هەیە، لە پارتە ناکۆکەکان چاو لەسەرپارتی چەپڕەوە. لە هەلبژاردنی ساڵی ٢٠١٤دا لە فراکسیۆنی پارتی چەپ ٧ پەرلەمانتار دەنگیان هێنابوو. پارتی چەپڕەو ئەمجارە ٢٢ ئەندامی پاڵاوتووە و لە ڕیزی پێشەوەی لیستەکەشی ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل و مارتین شیردەوان هەن.
دەمیرەل رایگەیاند، هەرکەسێک کە مافی دەنگدانی هەیە، بە دڵنیاییەوە بچنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن و وتی: "ئەوانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا دەتوانن دەنگ بدەن، دەبێ بزانن کەدەنگدان زۆرگرنگە، لە کاتێکی وەهادا کە نەژادپەرستی و نەتەوەپەرەستی پەرەیسەندووە ، دەنگدەران دەبێت بچنە سەرسندوقەکان و دەنگ بدەنە پارتە لایەنگرەکانی مافی مرۆڤ کە داوای یەکسانیی گەلان دەکەن."
ک-ش