دەنگدان لە ئیستەنبول دەستیپێکرد

دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیى شارەوانیى گەورە شاری ئیستەنبول دەستیپێکرد.

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى شارەوانیى گەورە شاری ئیستەنبول لە کاتژمێر ٨ی ئەم بەیانییە بە کاتى ئیستەنبول دەستپێکرد و تاوەکوە کاتژمێر ١٧ (٥)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە ٣٩ ناوچەى ئیستەنبول، ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٩٦٣ هەزار دەنگدەر دەچنە سەر ٣١ هەزار و ٣٤٢ سندوقی دەنگدادان، دەنگەکانیان دەدەن.

پاڵێوراوی جەهەپە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، پاڵێوراوی ئاکەپە بینالی یڵدرم، پاڵێوراوی حیزبی سعادەت نەجدەت گۆکچنار، پاڵێوراوی حیزبی وەتەن موستەفا ئیلکەر یوجەل و ١٧ پاڵێوراوی تری سەربەخۆ رکاربەریى بە دەستهێنانى سەرۆکایەتیى شارەوانیى ئیستەنبول دەکەن.

ر.م