دەوڵەتى تورک بۆ ماوەى مانگێک هەموو جۆرە چالاکییەکى لە رحا قەدەغە کرد

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە رحا رایگەیاند، لە ناوەندی شار و ناوچەکانى بۆ ماوەى مانگێک چالاکی و گردبوونەوەکان قەدەغە دەکرێن.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە رحا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەموو چالاکییەک بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ لە ناوەندی رحا و هەموو ناوچەکانیدا قەدەغە دەکەن.

ئەو قەدەغەکارییە لە ٨ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ٧ی تەممووز بەردەوامیی دەبێت.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا سیاسەتی قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکى مەدەنیی وەک کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی، گردبوونەوە، رێپێوان، خۆپیشاندان، کۆنفرانس و سیمنیار و کارنەڤاڵ، دانانی ستاند، چالاکیی دانیشتن، چادر هەڵدان، پرسە دانان، رێکخستنی چالاکی لە بۆنە و ئاهەنگە نیشتمانی و نەتەوەییەکانى کورد کردووە بە سیاسەتی سەرەکیی خۆی بۆ دژایەتیکردنی گەلی کورد.

ژ.ت