دەوڵەتى تورک دەستى بەسەر پاسپۆرتی ئیسماعیل ئۆزەن پاڵەوانى بۆکسێنى کورد دا گرت

دەوڵەتى تورک دەستى بەسەر پاسپۆرتى ئیسماعیل ئۆزەن، پاڵەوانى بۆکسێنى کورد دا گرت.

ئیسماعیل ئۆزەن پاڵەوانى بۆکسێنى کورد، کە دانیشتوانى ئەڵمانیایە، بە پاساوی ئەوەى 'لە تورکیا بڕیارى دەستگیرکردنى هەیە' لە کۆنسوڵخانەى تورکیا دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیرا.

ئیسماعیل ئۆزەن بۆکسۆرێکى سەرکەوتوویى کوردە لە ئەڵمانیا و لەمدواییانەدا بووەتە ئامانجی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک.

ئۆزەن لە ٦ی شوباتی ٢٠١٩دا بۆ کارێکی بیرۆکراتیک سەردانى کۆنسوڵخانەى کۆماری تورکیاى لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا کردبوو، بەڵام لە کۆنسوڵخانەکەدا بە پاساوی ئەوەى لە تورکیا "بڕیارى دەستگیرکردنى لەسەرە" دەستیان گرت بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گرت.

ئۆزەن لەوبارەیەوە رایگەیاند، بەرپرسانى کۆنسوڵخانەکەى تورکیا پێیان وتوە، بڕیاری دەستگیرکردنەکەی بەهۆی فەرمانێکى وەزیرى ناوخۆی حکومەتى ئاکەپەوە دەرکراوە.

ئۆزەن ئەوەشی وت "ئەردۆغان لە ئەوروپا و ئەڵمانیا لایەنگرەکانى لە دژی عەلەوییەکان و کورد دەخاتە جوڵە و هێرشیان دەکەنەسەر، لەبەر ئەو هەوڵە هێرشکارییانە منیش کراومەتە ئامانجی هێرشەکانیان. باجەکەى هەر چییەک بێت دەیدەم و تەنانەت ئامادەم باجەکەشی بە ژیانى خۆم بدەم. هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێم".

ر.م