دەوڵەتى تورک رێگاى بە بنەماڵەى ئۆجالان نەدا چاویان بە ئۆجالان بکەوێت

دوێنێ بنەماڵەى ئۆجالان و ٣ زیندانیى تر لە زیندانى ئیمرالی، بۆ ئەوەى بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد و داواى ئەنجامدانى چاوپێکەوتنیان پێشکەشرد، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد، پارێزەری رێگە پێدراوی بنەماڵەى ئۆجالان مەزڵوم دینچ بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن دوێنێ لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە داواى چوون بۆ ئیمراڵییان خستە بەردەستى داواکارى گشتیى کۆماری لە بورسا.

بەڵام داواکاری گشتیى کۆماری داواى بنەماڵەى ئۆجالانى بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان رەتکردەوە.

هەروەها داوای پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاسلان خوشکی ڤەیسەڵ ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ براکانیاندا، لەلایەن داواکاری گشتیى بورساوە رەتکرایەوە.

ر.م