دەوڵەتى تورکیا هاووتەبێژی ئەنجوومەنى گەنجانى هەدەپەى زیندانیکرد

تونا ئایدن هاووتەبێژی ئەنجوومەنى گەنجانى هەدەپە، کە لە ئۆپەراسیۆن پاکتاوی سیاسیى دەوڵەتى تورکیا لە دژی گەلی کورد دەستگیرکرابوو، بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" بڕیارى زیندانیکردنى بەسەردا سەپێنرا.

لە ٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ١٨ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە شاری ئیستەنبول لە ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکاریی سیاسییان لە دژی گەلی کورد، تونا ئایدن ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیى هەدەپە و هاووتەبێژی ئەنجوومەنى گەنجانی هەدەپە دەستگیرکرا.

لە نیوە شەوێکى درەنگدا تونایان بردە دادگای ئیستەنبول و دادوەرەکەى دەوڵەتى تورکیش بە خێرایى تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن دا"ی خستە پاڵ تونای ئایدن و بڕیارى زیندانیکردنى بۆ دەرکرد و بە خێرایى بردیان بۆ زیندان.

ر.م