دەوڵەتی ئەلمانیا ٣٥ئەندامە داعشەکەی خۆی لەبیرکردووە

ئەڵمانیا لەهەمبەر٣٥ هاوولاتی خۆی لەناوڕیزەکانی داعشدان وئیستا لەدەستی یەپەگەدایە کەڕکردووە. بەریوەبەرانی ڕۆژئاواجارێکی ترداوایان لە بەرلین کرد " خاوەنداریەتی لە هاووڵاتیانی خۆت بکە،دەبێت ئەوچەتانە دادگایی بکەیت، ئەگەرنا ئێمە ڕێگەییەکی دیکە دەگرینەبەر."

 

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی رۆژئاوا وباکووری سووریا، دەربارەی ئەوچەتانەی کە لەکاتی پاککردنەوەی ناوچەرزگارکراوەکاندا کەوتوونەتە دەستی یەپەگە، چەندین جارداوایان لە وەلاتانی رۆژئاوایی کردووە. لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی یەکینە تایبەتەکانی یەپەگە ٢٧٠٠ چەتەی داعش دەستگیرکراون وئیستاکە لە بەندیخانەکانی رۆژئاوادان.

٨٠٠کەس لەوگیراوانە هاووڵاتی ٤٦وەلاتی بیانین کە زۆربەیان خەلکی وەلاتانی ڕۆژئاوایین. بەریوەبەرایەتی رۆژئاوا بەتایبەتی داوای لە وەڵاتی ئەمریکا، فەرانسا وئەڵمانیا کردووە کە بۆ وەرگرتن و دادگایی کردنی ئەوتاوانبارانە کاربکەن. بەپێی ڕاپۆرتی گروپی میدیاکارانی فوونک-ی ئەڵمانی ،٣٥کەس لەوگیراوانەی داعش هاووڵاتی ئەڵمانیان، ١٠کەسیان پیاوە،١٠کەسی تر ژنە و ١٥ منداڵیشیان تێدایە.

داعشە بیانییەکان بۆئێمە بارێکی قوورسن

سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بابەتە ماوەیەکی درێژە لە میدیاکانی ئەڵمانیا باس دەکرێت، بەرپرسانی ئەلمانی خۆیان لە ئاست ئەو داعشە ئەڵمانیانەدا کەڕکردووە. هاوسەرۆکی دەستەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کانتۆن جەزیرە دکتۆرعەبدولکەریم عومەربۆ ڕۆژنامەیەکی سەربە گروپی میدیاکارانی فوونک دوا، و داوای لە دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد کە لەهەمبەرئەوچەتانەی داعش بێدەنگ نەبێت. عومەرئەوەی خستەڕوو کە ئەوچەتانەی کە هاوولاتی وەڵاتانی بیانین بۆئەوان بارێکی گرانە و وتی: ئێمە نامانەویت ئەوکەسانە لەهەرێمەکانی خۆمان ئازادبکەین.ناتوانین ئەوان دادگایی بکەین. ئەگەرئەمریکا، فەرانسا وئەڵمانیا و وەڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەرکی خۆیان پێک نەهنن ئێمەش ناچاردەبین کە ڕێگە چارەیەکی دیکە بدۆزینەوە. ئەوکەسانە نابێت لەلای ئێمەدا لە بەندیخانەدا بمێننەوە."

وتەبێژی کاروباری ناوخۆی حیزبی چەپی ئەڵمانیا ئوولا جەلپک دەربارەی چەتە ئەڵمانییەکانی داعش کە لەدەستی یەپەگەدان چەندڕۆژپێش ئیستا داوای لە حکومەتەکەی مێرکێل کردبووە کە دەبێت دەوڵەتی ئەڵمانیا ئەوچەتانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەڵمانیا ولیرەدا دادگایی بکرێن."

جەلپاک وەبیری هێنایەوە کە ئەوکەسانەی کە لەئەڵمانیاوە بەشداری ناوداعش-یان کردووە وتوویانە کە ئەوان لەئەڵمانیاوە هاتوون، هەربۆیە ئەڵمانیا بەرپرسیارە. ئەڵمانیا بووە وەلاتێک کە چەکداری بۆداعش هەناردووە.ئەڵمانیا کە لەهەمووکاتێکدا ئەندامی هاووپەیمانی شەڕدژی داعشە، دەبێت چاوپۆشی لەم بابەتە نەکات. دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا پیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی هێزەکوردییەکانەوە بکات وئەم کێشە چارەسەربکات.

بەلانی کەم هەزارکەس لە ئەڵمانیاوە بەشداری ناوداعش بوون

شیمانەدەکرێت کە ژمارەی ئەوچەتانەی کە لەئەڵمانیاوە چوونەتە سووریا وعێراق و بەشداری ناوڕیزەکانی داعش بوون،بگاتە هەزارکەس.دەوترێت، یەل لەسەرپێنجی داعش لەژنان پێک دیت و تەمەنیان کەمترلە٣٠ساڵە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاسایشی دەستووری بنەڕەتی ئەڵمانیا کە ڕێکخراوەیەکی هەواڵگرییە، یەک لەسەرسێی ئەوئیسلامییە تووندڕەوانەی کە چووبوونە ناوداعش گەڕاونەتەوە بۆ ئەورووپا.

ئەورێکخراوەیە ڕایگەیاندووە کە ٣٥٪ لەوکەسانە کە گەڕاونەتەوە هاووڵاتی ئەڵمانین، ٢٧٪ خاوەن رەگەزنامەن. بەشی هەرە زۆری ئەوکەسانەی کە چوونەتە ناوداعش هاووڵاتی ئەلمانی بە ڕەگەز تورکن.

ک-ش