'دەوڵەتی تورك بۆمبی فسفۆڕ و ناپاڵمی بەكار هێنا'

ئەندامێكی دەستەی بەرێوەبەرایەتی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم – TEVDEM)  جەختی لەوە كردەوە كە دەوڵەتی تورك لە هێرشە داگیركەریەكانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان تاوانی شەر ئەنجام دەدات.

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤدەم لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا لە ژن تیڤی، لە بارەی داگیركاری و كۆمەڵكوژیەكانی دەوڵەتی توركەوە ڕایگەیاند، بڕیاری ئاگربەستەكە لە لایەن قەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیەوە وەكو هەنگاوێت بۆ كۆتاییهاتنی شەڕ و كۆمەلكوژی قبوڵ دەكرێت و وتی، "بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی دیمۆكراتیك هەمیشە لەگەل چارەسەری ئاشتیانەدایە، بەڵام دەوڵەتی تورك هەمیشە لایەنگری جەنگ بووە و شەری هەڵبژاردووە."

یوسف ڕایگەیاند ، لە سەرێكانی و گرێ سپی چەندین هاوڵاتی سڤیل قەتلكراون و تاوانی جەنگ ئەنجام دراوە و لەبارەی ئاگربەستیشەوە وتی، "بۆ وەستاندنی ئەم تاوانانە ئاگربەست هەنگاوێكی گرنگە. سەرەڕای ئەوەی بڕوامان بەوە نیە كە دەوڵەتی تورك پابەندی بێت، بەڵام ئێمە پابەندین بەو هەنگاوە و داوای هەرچیەكمان لێكرابێت جێبەجێمان كردووە. بەڵام دەوڵەتی تورك و چەتەكانی پابەند نەبوون و بەردەوامن لە هێرشەكانیاندا. دەوڵەتی تورك ویستی لە ژێر ناوی ئاگربەستەوە بەردەوامی بدات بە هێرشەكانی بۆسەر خەڵكی سڤیل. لەهەمان كاتدا ویستی فشارەكانی ئەمریكا و ڕای گشتی جیهان لەسەر ترامپ كەم بكاتەوە. لە ئێستادا لە دژی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورك نارەزایەتیەكی جددی هەیە. "

داعش ئێستا لەژێر ناوێكی تر كاردەكات

یوسف بەبیری هێنایەوە كە بەهۆی شەڕەوە گەل ناچار دەبێت كۆچبەر ببێت و وتی، "ئەوانەی كە ئاوارە و كۆچبەر بوون لە شوێنی تر نیشتەجێ كراون. بۆ نیشتەجێكردنی سەدان هەزار خەڵكی گرێ سپی و سەرێكانی كامپ دامەزراون. لە ئێستاشدا كە بەرەو وەرزی زستان دەرۆین كێشەی جددییان دێتە پێش."

ڕاشیگەیاند، لێدوانەكانی ترامپ رێگە بۆ كۆمەڵكوژی نەژادی لە لایەن تۆركیاوە خۆش دەكات. پێویستە گەلەكەمان لە ژێر گارانتی نێودەوڵەتیدا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ئەو چەكانەی كە ئەردۆغان لە دژی ژن و منداڵەكان بەكاری دەهێنێت، ئاشكران و لە ئێستادا كارەساتی مرۆیی روودەدەن. لە چوارچێوەی ئەو ماددانەی كە گۆتوبێژی لەسەر كراوە، پێویستە چەتەكان لە ناوچەكە بچنە دەرەوە. ئەگەر نا هاوڵاتیان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. داعش لێرە لە ژێر ناوێكی تردا كاردەكات. سوپای توركیا و چەتەكانی، لە ناوچەكە وەكو داعش پەروەردە دەكرێن.

یوسف ئاشكرای كرد، ئێستا لە سەرێكانی داعش لە ژێر ناوێكی ترەوە خۆی جێگیر دەكات. بە شێوەیەكی زۆر توند رووبەرووی هاوڵاتیان دەبنەوە. ماڵ و خانووی هاوڵاتیان داگیر دەكەن. لە شوێنەكە جیگر بوون. دوای ئەوەی قەسەدە ناوچەكەی چۆڵ كرد، كۆمەڵكوژی نەژادیش دەستی پێ كرد. ئەو هێزانەی بوون بە ناوبژیوان با بڕۆن  بە چاوی خۆیان ببینن چی ڕوودەدات. لە یەكەم ڕۆژەوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت. فسفۆری سپی و ناپاڵم بەكار هاتوون. كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدرێت.

فۆزا یۆسف لە بارەی لێكۆڵینەوە  لە بارەی تاوانەكانەوە ڕایگەیاند، لەم بارەیەوە دۆسیەیەكیان ئامادە كردووە و كۆمیسیۆنێكیان دامەزراندووە و ئاماژەی بەوەدا، "ئەم كۆمیسیۆنە سەردانی شوێنی پێویست دەكات و بەدواداچوون بۆ ئەم داوایە دەكات و خەباتی یاسایی بەردەوام دەبێت. ئێمە چۆن ئەركە یاساییەكانمان جێبەجێ دەكەن بە هەمان شێوە خەباتی پاراستنی یاساش بەردەوام دەبێت.

ف.ق