دەوڵەتی تورک ئاژانسی هەواڵی جەوانی داخست

ئاژانسی هەواڵی جەوان(ئاژانسی هەواڵی گەنجان) جارێکی تر لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیاوە داخرا. ئەمە بۆ جاری ٣٢هەمینە کە ئەم ئاژانسە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دادەخرێت.

ئاژانسی هەواڵی جەوان لە ڕاگەیەنراوێکدا ، ئاشکرای کرد کە ئەمە بۆ جاری ٣٢هەمینە کە دەوڵەتی تورکیا دەست دەکات بە داخستنی ئاژانسەکەیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: جارێکی دیکە بە خوێنەرانمان ڕادەگەێنین کە هەتا تێکشکاندنی یەکجارەکی داگیرکاریی، تێکۆشانمان لەسەر ڕێبازی ڕاگەیاندنی ئازاد و شۆڕشگێڕیی بەردەوام دەبێت.

دەتوانن لەسەر ئەم ناونیشانە سەردانی ئاژانسەکەمان بکەن.

" https://www.nuceciwan-kurdi.com/

ک-ش