دەوڵەتی تورک رێگە نادات چالاکی ڕۆژی کرێکارلە مەیدانی تەقسیم بەڕێوە بچێت

دەوڵەتی تورکیا رێگە نادات بەبۆنەی یەکی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار لە مەیدانی تەقسیم-ی ئیستانبول خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.

کۆنفدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێر-ی تورکیا ( DÎSK)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای زەحمەتکێشانی جاموەرێ( KESK)، یەکێری ئەندازیارانی تورکیا و ڕۆژی میعمارەکان، دکتورانی تورک بەئامانجی ئەوەی کە ڕۆژی ئەکی ئایار لەمەیدانی تەقسیمدا چالاکیی ئەنجام بدەن، سەردانی والی ئیساتبول-یان کرد بەڵام داواکارییەکەیان رەتکرایەوە.

چەند ڕۆژپێش ئیستا داواکارییەکیان ئاراستەی والی ئیستانبوول کردبووە بۆ ئەوەی کە ئیزن بدەن لە مەیدانی تەقسیمدا وەک نەریتی هەمیشەیی لەڕۆژیی کرێکاردا چالاکی ئەنجام بدرێت. والی ئیستانبول بەفەرمی ڕایگەیاندووە کە رێگە بەهیچ جۆرە خۆپیشاندانێک لە مەیدانی تەقسیمدا نادرێت و داواکارییەکەی ڕتکردەوە.

ک-ش