دەوڵەتی تورک لە لەندەن و ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کونە ماسی و شەهیدکرانی ٢ کەس و برینداکردنی ٨ کەس لە ٢٥ی حوزەیراندا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزارکرا.
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کونە ماسی و شەهیدکرانی ٢ کەس و برینداکردنی ٨ کەس لە ٢٥ی حوزەیراندا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزارکرا.
ستۆکهۆڵم
لە چالاکی گۆڕەپانی سیرگیلی ستۆکهۆڵمدا وێنەکانی شەهیدانی مەدەنی و ئاڵاکانی کەجەکە بەرز کرانەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کران.
لە ڕاگەیەنراوەکاندا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی تورک هەموو پیوانە نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە و لە باشووری کوردستان تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. هەروەها بێدەنگی بەرانبەر هێرشەکان شەرمەزارکرا.
لەندەن
کوردستانیان لەبەردەم کۆنسوڵخانەی تورک لە لەندەن کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
ف.ق