دەوڵەتی تورکیا ڕێگە نادات کە ئێزدییەکان بە ئارامی بژین

٢هەزارکوردی ئێزدی کە دوای هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەرشەنگال لە کەمپی فێدانلیک-ی شاری ئامەد نیشتەجی ببون. بەڵام بە فەرمانی قەیومی شارەوانی ئامەد لەکەمپ دەرکران وئیستا لە کەمپی دیلۆک جێگیرکراون.

 دواڕۆژی بەهەزاران کوردی ئێزدی کە بە هۆی هێرشی چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال کۆچبەربوونە هێشتا نادیارە.ئەو ئێزدییانەی کە لە کەمپی فێدانلیک-ی شارەوانی ئامەد جێگیرکرابوون، و بە دەرفەتی شارەداری دەبەپە وکۆمەڵەی ڕۆژئاوا ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبرد.

 دوای ئەوەی کە شارەوانی دەبەپە لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە دەستی بەسەرداگیرا، ئەوکەمپەی کە هەزار و٢٠٠ ئێزدیی تێدا دەژین چۆڵ کرد. سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێزدییەکان، بەزۆرلە کەمپی گوازرانەوە بۆ کەمپی ئافاد-ی ناوچەی مێدیت- مێردین. ئیسیاش دەوترێت کە دوای جەژنی قوربان کەمپی ئافاد چۆڵ دەکرت وئێزدییەکان بنێرن بۆکەمبۆ ئافادی دیلۆک.

' لەکەمپدا وەک گیراو مامەڵەیان لەگەلدا دەکرێت'

ئەو ئیزدییانەی کە قەراروایە بنێردرێن بۆ کەمپی دیلۆک وتیان، لەکەمپدا وەک گیراوهەڵسوکەوتمان لەگەلدا دەکرێت و ئیستاکەش بەنیازن لەناومان بەرن. جەسیم-ئی کە دوای هێرشی چەتەکانی داعش دوای ٢٠ ڕۆژ برسیەتی و زەحمەتی لە ڕێگەی کۆریدۆری مرۆیی ڕۆژئاواوە خۆیان گەیاندە زاخۆ، دواتر بەرەو تورکیا بەڕێکەوت. جەسیم وتی، " کاتێک کە ئێمە لە کەمپی فێدانیک-ی ئامەد جێگیربووین، من وتم کە ئیتر مەترسی لەسەر ژیانمان نەماوە و ئەو گوشارە دەرونییەی هێرشی داعش لەسەرمنداڵەکانم کەم بووەتەوە.لەبەرئەوەی کە ئێمە لەو کەمپە ئاسودە بووین.کاری باش دەکرا بۆ پەروەردە و تەندروستی منداڵان."

' ژیانی ئێمە لە مەترسیدایە'

قەسیم باسی زۆر وزەحمەتی لە کەمپی ئافاد-ی مێردینی کرد و وتی: " ئێمەیان لە کەمی فێدانلیک گواستووەتەوە بۆ ئێرە، ئەم شوێنە هیچکات نابێتە ئەوشوێنەی کە پێشتر لێی دەماینەوە."

قەسیم باسی ترس ودڵەڕاوکێی خۆی دەکات دەربارەی ئەوشوێنە تازەوە و وتی،" ئێەم بیستمان کە ئەوشوێنەی کە قەرارە ئێمە ببەن پەنابەری سووری تێدایە. لەویدا کاتێک ئێمەیان تێکەڵی خەڵک دەکرد. بەهۆی ئەوەی کە ئێمە ناڕەزایەتیمان نیسان دەدا ولەگەل میدیاکاندا قسەمان دەکرد،ئەوانیان گوواستەوە. ئێمە بیرلەوە دەکەینەوە کە دۆخەکە خراپترببێت. ئەوا وەرزی زستان بەڕێوەیە ئێمە نازانین داهاتوومان چییە."

' ئێمە هیچکات ناچین بۆ کەمپێکی دیکە'

بێرهان-ئا کە ئەویش لەکەمپدا ژیان دەکات وتی، لە کەمپی فێدانلیک زۆرئاسودە بوون، ئەوانیان بە زۆرهێنایە مێدیاتێ و ئیستاش بەتەمای کەمپی دیلۆکن. بێرهان وتی، " بە ناوی ئێمە قسەدەکەن. ئەمە بووە جاری چەندەم؟ لەم کەمپەدا وەک دیل سەیری ئێمە دەکەن. ئەوەش بەس نییە، ئیستاکە بەنیازن جێگەی ئێمە بگۆڕن.

ئێمە نازانین ئەو شوێنەی کە ئێمە دەڕۆین ژیانمان پارێزراوە یان نا. ئێمە نازانین چارەنووسی ئێمە چییە. هەرکام لەئێمە ٢بۆ ٣منداڵمان هەیە. لەبەرمنداڵەکانیشمان بێت ئێمە هیچکات قەبوڵی ناکەین. ئەگەربکرێت ئێمە لە برا وخوشکەکانمان لە  میدیاتێ یارمەتی وەربگرین و لێرەدا کرێکاری بکەین.بەڵام ئێمە ناچینە کەمپێکی دیکە.ئێمە لەبەرانبەرئەوهەكوێستەی دەسەلات بوەستینەوە."

ک-ش