دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا

لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە – ئە داگیرکەری تورک لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا.

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کاتژمێر ١٢:٠٠ کوردستانیان لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی عێراق کۆبوونەوە و هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا دوو کەس لە نوێنەرانی کەجەدەکە – ئەروپا باشوور لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق کۆبوونەوە.

دواتر چالاکیەکە لەبەرانبەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورک بەردەوام بوو.

چالاکی ٣ کاتژمێری خایاند و لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشم بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گوترانەوە.

ف.ق