دەکەپە / بەئۆگە: سڵاو لە سەرکەوتنی دژ بە گۆشەگیری دەکەین
دەکەپە / بۆئۆگە سڵاوی بۆ سەرکەوتنی دژ بە گۆشەگیری نارد و ڕایانگەیاند، "ئێمە لە تێکۆشانەکەماندا لە ریزی پێشى پێشەوە درێژە بە هێڵی بەرخودانی هەزاران بەندکراو بۆ تێکڕووخاندنی فاشیزم دەدەین."
دەکەپە / بۆئۆگە سڵاوی بۆ سەرکەوتنی دژ بە گۆشەگیری نارد و ڕایانگەیاند، "ئێمە لە تێکۆشانەکەماندا لە ریزی پێشى پێشەوە درێژە بە هێڵی بەرخودانی هەزاران بەندکراو بۆ تێکڕووخاندنی فاشیزم دەدەین."
حیزبی کۆموناری شۆڕشگێر / هێزە یەکگرتووەکانی ئازادی یەکگرتوو (دەکەپە / بەئۆگە - DKP/BOG) سەبارەت بە سەرکەوتن لە دژی گۆشەگیری بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ٨ قارەمانی گیانبەختکردوو، کە لە بەرخودانی دژ بە گۆشەگیریی دا چالاکیی فیداییان پێکهێنا بەبیرهێندراونەتەوە و رایانگەیاندووە، لە تێکۆشانی خۆیاندا خاوەنداریی لە یاد و خەون و ئامانجەکانیان دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرەتا ئەو بەندکراوانەی داوای حیزبەکەیان و هەموو بەندکراوانی سۆسیالیست، کە لە زیندانەکاندا بەشداریی بەرخودانی دژ بە گۆشەگیری بوون هێڵی بەرخودانی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووانەیان بونیاتنا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە بەڵێن دەدەینە چینی کارێکار و گەلانی بندەست، ئێمە لە تێکۆشانەکەماندا لە ریزی پێشى پێشەوە درێژە بە هێڵی بەرخودانی هەزاران بەندکراو بۆ تێکڕووخاندنی فاشیزم دەدەین.
ر.م