دەیان ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە شاری ئەنکارای پایتەختی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس-ی تورکیا هەڵی کوتایە سەرماڵی ئەندامانی هەدەپە ودەیان ئەندامی هەدەپەی دەستگیرکرد.

لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورکیا لە شاری ئەنکارا دەیان ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران.

لەو هێرشەدا بەڕێوەبەری شاری ئەنکارا مەحموود ئەمین ئاڤجی، نامزەدی پارلمانتاری هەدەپە و وتەبێژی پێشووی مەجلیسی ژنان-ئ ئەنکارا ئیپەک گور، هاوسەرۆکی ناوچەی چانکایا-ی هەدەپە ڕەمەزانکاراکوچ،بەڕێوەبەری ناوچەی کەچێورەنێ-ی هەدەپە فێگەن ئونجو وگولهان ئاکنجی، دایکی ئاشتی قەدریە ئوزگەن و مونیب کۆچ دەستگیر کران.

پارێزەران ئاشکرایان کرد کە ژمارەی ئەوکەسانەی کە دەستگیرکراون زیاترە و ئەگەری ئەوە هەیە کە کەسانی دیکەش دەستگیربکرێن.

ک-ش