دەیان سیناتۆر و پەرلەمانتاری فەرەنسى بانگەوازێکیان بۆ رۆژئاوا و گۆشەگیری بڵاوکردەوە

دەیان سیناتۆر و پەرلەمانتاری فەرەنسی داوایانکرد، حکومەتى فەرەنسا بە خێرایى لە ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنداری لە رۆژئاوا بکات، کە تورکیا کردوویەتییە ئامانج و خاوەنداریش لە بەرخودانى ژنانى کوردی مانگرتوو بکات.

لە نامەى کراوەى دەیان سیناتۆر و پەرلەمانتاری فەرەنسی لە حیزبە راستڕەوەکان، چەپڕەوەکان و ژینگەپارێزان دا، باس لە شەڕی ژنانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان و بەرخودانى چالاکیى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کراوە.

"سەرباری تێکۆشانى پێداگرانە، کۆمەڵگەى نێونەتەوەیى رێگاى بە داگیرکردنى رۆژئاوا دا"

لە نامەکەدا هاتووە "قبوڵ ناکرێت وڵاتانى رۆژئاوا پشت لە کوردانى سوریا بکەن" و رەخنە لەوەش گیراوە، کە سەرباری تێکۆشانی پێداگرانەى ژنانى کورد لە دژی داعش کۆمەڵگەى نێونەتەوەیى رێگاى بە ئەردۆغان دا عەفرین داگیر بکات.

لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرباری باردۆخی قورسی شەڕ لە رۆژئاوا، بەڵام ژنانى کورد، عەرەب و گەلانى تر پێکەوە دەژین. سیستمى دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک لەسەر بنەماکانی مافەکانی ژنانیان دامەزراندووە و ئەوەش خراوەتەڕوو "ژنان بۆ ئەوەی ئاشتی لەسەر بنەماى دیالۆگی بەردەوامی گەلان بەدی بهێنن لە تێکۆشاندان".

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە دواى ئەوەى رەقا لە داعش رزگارکرا لەلایەن هاوسەرۆک شارەوانییەکى ژنەوە ئەو شارە بەڕێوەدەبرێت و ئەوەش خراوەتەڕوو "تێکۆشانەکەیان کە بۆ ئازادیى ژن نمونەییە و عەقڵییەتى دەوڵەتێک کە خزمەت بە میللیگەرایى و دینگەرایى رادیکاڵ بکات، رەتدەکەنەوە و بناغەکانیشی دەهەژێنێت".

"هێرشەکانى تورکیا شۆڕشی ژنان دەکاتە ئامانج"

لە نامەکەدا باسی ئەوەشکراوە، هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر کوردانى رۆژئاوا و باکووری سوریا شۆڕشی ژنان دەکاتە ئامانج، کە نایانەوێت سەر بەرامبەر سیستمى زوڵمی باڵادەستدا دابنەوێنن.

هەروەها باسی ئەوەشکراوە، ژنان بەرەنگاری توندوتیژییەکانى دەوڵەت دەبنەوە و لەبەر ئەوەى ئازا و بوێرن و یەکسانییان بۆ هەموان دەوێت، تورکیا ئەوانە دەکاتە پاسا بۆ ئەوەى هێرش بکاتە سەریان.

لە بەردەوامیى نامەکەد هاتووە "سەرۆک کۆماری تورک چاوی بەو ئازادییە هەڵنایەت و لەوە دەترسێت ئەو ئازادی و رامانە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگرێتەوە، بۆیە هێرشى دەکاتە سەر و رێگریى لێدەکات".

سیناتۆر و پەرلەمانتارانى فەرەنسا باسی ئەوەشیانکردووە، دەوڵەتى تورک بۆ ئەوەى لە زیندانەکاندا هەزاران زیندانیى ژن و پیاو لە ناو ببات، هەموو تواناکانى خۆی خستووەتەکار و لە زیندانەکاندا هەموو جۆرە هەڕەشە و ئەشکەنجە و سوکایەتیکردنێک لە دژی زیندانیان بەڕێوەدەبات.

"بۆ دیموکراسی و ئازادى لە چالاکیى مانگرتندان"

لە بەشێکى تری نامەى ئەو سیناتۆر و پەرلەمانتارە فەرەنسییانەدا ئاماژە بەوەکاروە، لە زیندانەکاندا سەدان زیندانى بۆ ئەوەى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێکبشکێنن لە چالاکیى مانگرتندان و ئەوەشیان نووسیوە "لەیلا گیوڤەن، کە بە مەرج ئازاد کراوە، بۆ دیموکراسی، مافەکانى مرۆڤ و دادپەروەریى یەکسان بۆ ئەوەى دیواری بێدەنگی هەڵوەشێنێتەوە، چالاکیى مانگرتنى دەستپیکردووە و (ماوەی ١٠١ رۆژە) بەردەوامە لە مانگرتنەکەى. ٢٥٩ زیندانیى سیاسیى ژن و پیاویش بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى میزاجی لەسەر خۆیان و رێبەرەکەیان، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە مانگرتندان".

هێرشی تورکیا و پشتیوانیى ژنانى کورد، کە لە دژی داعش شەڕ دەکەن

لە نامەی ئەو سیناتۆر و پەرلەمانتارە فەرەنسییانەدا، کە هەر یەکێکیان هەڵگری ناسنامەیەکى سیاسیى جیاوازترە لەوی تریان داوا کراوە، پشتیوانى لە ژنانى کورد بکرێت و راشیانگەیاندووە "پێویستە ژنانى کورد و تێکۆشانى پرۆژەى کۆمەڵگەى ئازاد، لە بەرامبەر  هێرشەکانى تورکیا و داعش دا بپارێزرێن و پشتیوانییان لێ بکرێت".

لە نامەکەدا داواشکراوە، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک هەموو زیندانیانى سیاسی ژن و پیاو ئازاد بکات و داواشیان لە فەرەنسا کردووە، کە بۆ کوردان بکەوێتە جموجوڵ.

نامەکە بەم بانگەوازە کۆتایى پێهاتووە "ئێمە داوا لە فەرەنسا دەکەین، لە پێناو چەسپاندنى ئاشتى لە هەرێمەکەدا و لە پرۆسەی چارەسەریى سیاسی دا، بۆ ئەوەى کوردانى سوریا بخرێنە ژێر چەتری پارێزگاریى نێونەتەوەییەوە و سوود لە مافی چارەی خۆنووسی وەربگرن، بە خێرایى و لە ئاستى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان دا دەست بە هەوڵەکانى بۆ دابینکردنى پارێزگاری و مافەکانیان بکات".

ناوی ئەو سیناتۆر و پەرلەمانتارانە و بازنەى هەڵبژاردن و حیزبەکەیان کە نامەکەیان واژۆ کردووە:

Laurence Cohen, Partiya Komunîst a Fransiz (PCF)- Val-de-Marne

Cathy Apourceau-Poly, PCF-Pas-de-Calaîs

Elîane Assassî, PCF- Seîne-Saînt-Denîs

Esther Benbassa, Avrupa Ekolojî Yeşîller Partîsî (EELV)-Parîs

Annîck Bîllon, Yekîtiya Navendî, lîberaller (UC)-Vendée

Maryvonne Blondîn, Partiya Sosyalîst (PS)-Fînîstère

Célîne Boulay-Espéronnîer, Komarparêz(LR)-Parîs

Marîe-Thérèse Bruguîère, LR-Hérault

Célîne Brulîn, PCF-Seîne-Marîtîme

Cécîle Cukîerman, PCF-Loîre

Laure Darcos, LR-Essonne

Nathalîe Delattre, Çepgirên Radîkal û Sosyalîst (RDSE)-Gîronde

Sonîa De la Provôté, UC Grubu-Calvados

Catherîne Deroche, LR -Maîne et Loîre

Elîsabeth Doîneau, UC-Mayenne

Nîcole Duranton, LR-Eure

Frédérîque Espagnac, PS-Pyrénées-Atlantîques

Corînne Féret, PS-Calvados

Martîne Fîlleul, PS-Nord

Mîchelle Gréaume, PCF-Nord

Jocelyne Guîdez, UC-Essonne

Corînne îmbert, LR-Seîne-Marîtîme

Vîctoîre Jasmîn, PS-Guadeloupe

Mîreîlle Jouve, RDSE-Bouches-du-Rhône

Françoîse Laborde, RDSE-Haute-Garonne

Marîe-Noelle Lîenemann, Çepgirên Komarparêz û Grûba Sosyalîst -Parîs

Monîque Lubîn, PS-Landes

Mîchelle Meunîer, PS-Loîre-Atlantîque

Marîe-Pîerre Monîer, PS-Drôme

Chrîstîne Prunaud, PCF-Côtes d’Armor

Sylvîe Robert, PS-îlle-et-Vîlaîne

Laurence Rossîgnol, PS-Oîse

Sophîe Taîllé Polîan, PS-Val-de-Marne

Sabîne Van Heghe, PS-Pas-de-Calaîs

Mîchèle Vullîen, UC- Rhône

پەرلەمانتارانى ئەنجوومەنى نیشتمانیى فەرەنسا

Carolîne Fîat, Fransaya Sernetewîn (Fî)-Meurthe et Moselle

Clémentîne Autaîn, Fî-Seîne-Saînt-Denîs

Elsa Faucîllon, PCF-Hauts-de-Seîne

Marîe-George Buffet, PCF-Seîne-Saînt-Denîs

Mathîlde Panot, Fî-Val-de-Marne

Sabîne Rubîn, Fî-Seîne-Saînt-Denîs

ر.م