رادەستکردنى گولیزار تاشدەمیر لە فرایبورگ ئیدانەکرا

حکومەتى نەرویج سیاسەتمەدارى کورد گولیزار تاشدەمیرى رادەستى تورکیا کرد، لە شارى فرایبورگی ئەڵمانیا ئەو کارەى نەرویج ئیدانەکرا.

چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى نودا لە گۆڕەپانى ئایتە زناگۆگە رێکخرا. ئەندامانى ناوەندى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فرایبورگ و دەروازەى رۆشنبیریى عەلەوییەکان لە فرایبورگ بەشدارى چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانى "ژن ژیان ئازادی" و "زیندانییە سیاسییەکانى کەرامەتى ئێمەن" وترانەوە و بە ناوى جەماوەری ناڕازاییەوە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، رادەستکردنى تاشدەمیر بە وڵاتێکى وەک تورکیا، کە مافەکانى تیایدا پێشێل دەکرێت، لە دژى رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "لە تورکیا ئەشکەنجە و پێشێلکردنى مافەکان رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبوون دەکات. رادەستکردنی سیاسەتمەدارێکى نەخۆش بە وڵاتێکى لەو جۆرە، نە کارێکى ویژدانییە نە کارێکیشە، کە لەگەڵ ماف و یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە زیندانەکانى تورکیادا ئاسایشی ژیانى هەزاران زیندانى سیاسیى لە مەترسیدایە. بۆیە ئەگەر تاشدەمیر شتێکى بەسەر بێت، نەرویج و وڵاتە ئەوروپییەکان بەرپرسیارن. دەوڵەتە ئەوروپییەکان لەبەر هەڵوێستەکانیان بوونەتە هاوبەشی ئەشکەنجەکانى دەوڵەتى تورکیا. بە ناوى هێزە دیموکراسییەکان و راى گشتییەوە، ئێمە و رادەستکردنەوەیە ئیدانە دەکەین و چاودێرى ئەو بارودۆخەش دەکەین".

ر.م