رامین حوسێن پەناهی لە سێدارە درا

ئەمجەد حوسێن پەناهی برای رامین حوسێن پەناهی زیندانیى سیاسى کورد، بڵاویکردەوە، رامین حوسێن پەناهیى برای بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە زیندانی رەجایى شارى کەرەج لە سێدارە دراوە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی برای رامین حوسێن پەناهی زیندانیى سیاسى کورد، بڵاویکردەوە، رامین حوسێن پەناهیى برای بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە زیندانی رەجایى شارى کەرەج لە سێدارە دراوە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی رامین رادەستى بنەماڵەکەى نەکراوەتەوە.

ڕامین حوسێن پەناهی، لە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە بۆسەیەکى سوپاى پاسداراندا، بە برینداری بە دیل گیرا. لەو کەمینەدا هەریەک لە بێهزاد نوری، حامید سەیف پەناهی و سەباح حوسێن پەناهی کوژرابوون.

بە بانگەشەی 'ئەندامی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە'، سزای لە سێدارەدان بۆ چالاکی کورد ڕامین حوسێن پەناهی بڕدرایەوە و دادگای باڵای ئێران لە سەرەتای مانگی نیساندا بڕیاری لە سێدارەدانەکەى پەسەند کردبوو.

دواى ماوەیەک لە پەسەندکردنى ئەو بڕیارە لەلایەن دادگاى باڵاى ئێرانەوە، رامین لە زیندانى سنەوە گواسترایەوە بۆ زیندانى رەجایى شار لە نزیک تاران و لەو کاتەوە نیگەرانییەکان لەبارەى ئەگەری جێبەجێکردنى سزاى لە سێدارەدانى رامین زۆر زیادیان کردبوو.

ر.م