رووسیا بووە ڕێگر لە بەردەم بەیاننامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەهۆی ڕێگریی ڕووسیا، پرۆژەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا نەکرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەقی هاوبەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی ڕێگریی ڕووسیا ئاشکرا نەکرا.

پرۆژەکە پێشکەشی نوێنەری ١٤ وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی و کاتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، نیگەرانییە ئاسایشی و مرۆییەکانی دەرەنجامی هێرشی داگیرکەری خراونەتەڕوو. لە پرۆژەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا دژی داعش وەدەست هاتوون دەخاتە دۆخێکی مەترسیدار. ئاماژە بە هەڕەشەی گەڕانەوەی پەنابەران کە ئەردۆغان لەدژی ڕای گشتی نێونەتەوەیی بۆ خەڵەتاندن بەکاریدەهێنێت، "گەڕانەوە دەبێت بە شێوەیەکی ئارام، لەسەر داوای خۆیان و گونجاو لەگەڵ بەندەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی بێت".

لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەی ڕووسیا ڕێگریی لێ کرد هاتووە، بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەمریکا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەندێک قسەکانی گۆڕان. لە لێدوانی پێنجشەممەی ئەمریکادا بۆ وەستاندنی هێرشەکان شتێک نەوترا. بەڵام لە پرۆژەکەی ئەم دواییانەدا بانگەوازی وەستاندنی هێرشەکان دەکرێت. هەروەها وتنی 'ڕەوا' پێش ئێستا بۆ 'گومانی ئاسایشیی' دژی تورکیا بەکار دەهێنرا، ئەمجارە لە پرۆژەکەدا نەبوو.

بۆ دەرچوونی بەیاننامەی هاوبەش، جگە لە ٥ ئەندامی هەمیشەیی 'روسیا، ئەمریکا، فەرەنسا، چین و بەریتانیای مەزن' پێویستە ١٠ ئەندامی کاتییش قەبوڵی بکەن.